Erbil 20°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 16:45

برووسکەی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

بە بۆنەی گرێدانی هەشتەمین كۆنگرەی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان
کوردستان TV
100%

بەبۆنەی بەستن و بەسەركەوتوویی بەكۆتایی هاتنی هەشتەمین كۆنگرەی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئەندامانی كۆنگرە دەكەین، پیرۆزبایی لە سەرجەم ئافرەتانی كوردستان و ئەندامان و كادیرانی یەكێتیەتان دەكەین، دەستخۆشی و پێزانیمان ئاراستەی سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەت و سەرکردایەتی پێشووی رێکخراوەکەتان دەکەین کە دڵسۆزانە لەماوەی چەند ساڵی رابردوو ئەرکی بەڕێوەبردنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستانیان دڵسۆزانە راپەڕاندوە، هاوکات پیرۆزبایی لەو هەڤاڵانەش دەكەین كە متمانەی كۆنگرەیان پێ بەخشراو وەكو ستافی مەكتەبی سكرتاریەت هەڵبژێردران، هیوادارین وەك هەردەم بەوپەڕی دڵسۆزی و بەرپرسیارانە بۆ لەمەودوا كاروبارو چالاكییەكانتان رابپەڕێنن و رۆڵی بەرچاووكاریگەری خۆتان ببینن و، لە هەوڵ و كۆششەكانتان سەركەوتوو بن و دەسكەوتی زیاتر بۆ سەجەم ئافرەتان و كۆمەڵگەكەمان بەدەست بێنن.  
  
مایەی شانازییە یەكێتیەكەتان بەر لە (66)ساڵ كە لەلایەن سەركردەی گەلەکەمان بارزانی نەمر دامەزرا، توانی بەو تەمەنە پڕ بەخششەی رۆڵی گرنگ و كاریگەری خۆی ببینێ لە گشت قۆناغ و شێوازەكانی خەبات و تێكۆشانی گەلەكەمان و بزووتنەوە سیاسیەكەی دا و گەلێك دەسكەوتی گرنگیش بەدەست بێنێ.
 
دیارە توێژی بەرفراوانی ئافرەتان چەند ئەرك وكاری گرنگیان لە ئەستۆیەو چ سەنگ و كاریگەریەكیشیان هەیە بەسەر كۆمەڵگەو پێشكەوتن و بونیاتنانی ئایندەوە، لەو رووەوەش قوربانی زۆریان داوەو بەردەوامیشن لەو كاروانەدا، بۆیە رۆڵی بەرپرسانەی ئێوەویەكێتیەكەتان زۆر چارەنووسساز و بایەخدارە، بەتایبەتی لەو قۆناغەی ئەمڕۆماندا بۆ پاراستنی ئەو ئەزموونەو دەسكەوتەكانمان و بەدیهێنانی ئایندەیەكی گەشتر بۆ رۆڵەكانی گەلەكەمان.
 
جارێكی دیكە بەو بۆنەوە پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمان بۆ ئێوەو یەكێتیەكەتان دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین لەكاروبەرنامەی داهاتووتاندا وەك هەمیشە پێشەنگ و پێشڕەوی بزووتنەوەی ئافرەتانی كوردستان بن بۆ بەدەستهێنانی خواست وداخوازیە رەواكانی سەرجەم ئافرەتانی کوردستان.
 
مەكتەبی سیاسی
 پارتی دیموكراتی كوردستان

5/9/2018

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.