Erbil 42°C پێنجشەممە 18 تەمووز 18:15

بڕیاردەری کۆمسیۆن: پێناچێت هەڵبژاردن دوابخرێت

بریاره‌ 30ی ئه‌یلوول هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌بچێت
کوردستان TV
#7
100%


بڕیاردەری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی ڕاپرسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێناچێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێت.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 5/9/2018 ئیسماعیل خورماڵی بڕیاردەری کۆمسیۆن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: دواخستنى بانگەشەى هەڵبژاردن پەیوەست نییە بە دواخستنى وادەى هەڵبژاردنەوە.

لە بارەی تۆماری دەنگدەرانیشەوە ڕایگەیاند،  تۆمارى دەنگدەرانى هەرێمی کوردستان باشترین تۆمارە لە مێژووى کوردستان و عێراقدا.

گوتیشی: تەواوی ناوەکان بە شێوەی ئەلیکترۆنی دیاریکراون و لە بەرامبەر هەر ناوێکدا شوێن و پۆستەکەی دیاریکراوە.

ئەمە لە کاتێدایە دوێنی ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریدا بە دواخستنی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ماوە هەفتەیەک.

بەپێی بڕیارەکەی کۆمسیۆن بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو کاتژمێر 12ی شەو دەستپێدەکات.

بریاره‌ 30ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌بچێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.