بەبۆنەی بەستن و بە سەرکەوتوویی كۆتایهاتنی كۆنگره‌ی هه‌شته‌می یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان، مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:
به‌بۆنه‌ی به‌ستن و به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایهاتنی هەشتەمین كۆنگرەی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان پیرۆزبایی گه‌رم لە سەرجەم ئافرەتانی كوردستان و ئەندامانی كۆنگرە و ئەندامان و كادیرانی یەكێتیەكهتان دەكەین.
هیوادارین سه‌ركردایه‌تی نوێ رۆڵی كاریگه‌ری خۆیان له خزمه‌ت مافی ئافره‌تان به‌گشتی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌ره‌پێدانی بابه‌ته نیشتمانییه‌كان و مافی مرۆڤ بگێڕێت، وێرای پیرۆزباییمان، هیوای سه‌ركه‌وتنیشیان بۆ ده‌خوازم له كار‌و چالاكییه‌كانیاندا، هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌ركردایه‌تی پێشوو ده‌كه‌ین بۆ ئه‌رك و ماندووبوونیان.
مه‌سروور بارزانی
5/9/2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.