Erbil 10°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 11:06

سه‌رۆک بارزانی: هه‌رگیز لوتف و موحه‌به‌تی خه‌ڵکی شاری به‌سڕا له‌یاد ناکه‌ین

خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ مافی خۆیانه‌ له‌ ژیانێكی شاییسته‌دا بژیین
کوردستان TV
#7
100%

 سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی هاوخه‌می ئاراسته‌ی شاری به‌سڕا ده‌كات و له‌ په‌یامه‌كه‌شدا سه‌ره‌خۆشی له‌ كه‌س و كاری قوربانیان ده‌كات و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرا بۆ برینداران ده‌خوازێت.

هه‌ر له‌ په‌یامه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: پێمانوایه‌ خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ مافی خۆیانه‌ له‌ ژیانێكی شاییسته‌دا بژیین و جێی سه‌رسوڕمانه‌ كه‌ له‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین شاری دونیادا خه‌ڵك به‌ ده‌ستی كێشه‌ی نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی بناڵێنێت و ئه‌و مه‌حروومیه‌ت و پشتگوێخستنه‌ هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت.

هه‌روه‌ها له‌ په‌یامه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێت: ئێمه‌ هه‌رگیز لوتف و گه‌رمی و موحه‌به‌تی خه‌ڵكی به‌ڕێزی شاری به‌سڕا له‌یاد ناكه‌ین كاتێك به‌ جۆش و خرۆشه‌وه‌ پێشوازییان له‌ بارزانیی نه‌مر و یاوه‌رانی كرد كه‌ له‌به‌ر خه‌باتیان له‌دژی سته‌م و جیاكاری بۆ ساڵانێكی درێژ په‌نایان بۆ یه‌كێتی سۆڤییه‌ت بردبوو.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان به‌ ڕووداوه‌كانی شاری به‌سڕا و گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی خه‌ڵكی ناڕازیی و پێشهاته‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی ئه‌و شاره‌ زۆر نیگه‌رانین، هاوخه‌می و سه‌ره‌خۆشیی خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ و كه‌سوكاری قوربانیان ده‌كه‌م و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرا بۆ برینداران ده‌خوازم.

 له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆپێشاندان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌ مافی خه‌ڵك ده‌زانین له‌ هه‌مانكاتدا پێمانوایه‌ خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ مافی خۆیانه‌ له‌ ژیانێكی شاییسته‌دا بژیین. جێی سه‌رسوڕمانه‌ كه‌ له‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین شاری دونیادا خه‌ڵك به‌ ده‌ستی كێشه‌ی نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی بناڵێنێت و ئه‌و مه‌حروومیه‌ت و پشتگوێخستنه‌ هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت.

ئێمه‌ هه‌رگیز لوتف و گه‌رمی و موحه‌به‌تی خه‌ڵكی به‌ڕێزی شاری به‌سڕا له‌یاد ناكه‌ین كاتێك به‌ جۆش و خرۆشه‌وه‌ پێشوازییان له‌ بارزانیی نه‌مر و یاوه‌رانی كرد كه‌ له‌به‌ر خه‌باتیان له‌دژی سته‌م و جیاكاری بۆ ساڵانێكی درێژ په‌نایان بۆ یه‌كێتی سۆڤییه‌ت بردبوو. بۆیه‌ لێره‌دا هاوسۆزیی و پشتیوانیی خۆمان بۆ هاووڵاتیانی شاری به‌سڕا ڕاده‌گه‌یێنین و هیوادارین ڕێز له‌ مافه‌كانیان بگیرێت و داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ بكرێن كه‌ له‌ ڕاستیدا ئه‌و داواكارییانه‌ ساده‌ترین مافه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌ر مرۆڤێك هه‌یبێت. داوا له‌ خه‌ڵكی به‌ڕێزی شاری به‌سڕا ده‌كه‌م كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خه‌ڵك نه‌كه‌وێته‌ مه‌ترسی خۆپێشاندانه‌كان ئاشتیانه‌ و دوور له‌ توندوتیژی بن. به‌ دڵنیاییه‌وه‌ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان بێت بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تی بۆ هاووڵاتیانی شاری به‌سڕا درێخی ناكه‌ن".

مسعود بارزانی5ـی 9ـی 2018

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.