Erbil 42°C پێنجشەممە 18 تەمووز 16:48

کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی سکاڵای لەسەر کەناڵێکی میدیایی گۆڕان تۆمار کرد

به‌ تۆمه‌تی ته‌شهیركردن به‌ یه‌كێتی
کوردستان TV
#7
100%

كوسره‌ت ڕه‌سول علی، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی به‌ تۆمه‌تی ته‌شهیركردن به‌ یه‌كێتی سكاڵای له‌سه‌ر میدیای گۆڕان تۆمار كردووه‌.

ئاكۆ حه‌مه‌ كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه‌ : له‌كاتێكدا، چاوه‌ڕێ ئه‌وه‌مان ئه‌كرد په‌یوه‌ندی یه‌كێتی و گۆڕان ئاسایی بێته‌وه‌ و تۆمه‌تبارانی هێرشكردنه‌ سه‌ر گرده‌كه‌ و مه‌كۆی سه‌ره‌كی گۆڕان دادگای بكرێن و به‌سزا بگه‌ینرێن، ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن دادگای سلێمانیه‌وه‌ ئاگادار كراینه‌وه‌، كه‌ یه‌كێتی به‌ناوی كوسره‌ت ڕه‌سول علی، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی سكاڵا له‌سه‌ر به‌نده‌، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌ی ئێن ئێن و به‌ڕێوه‌به‌ری رێگه‌پێدراوی كۆمپانیای وشه‌ كراوه‌ و پێویسته‌ 2-10-2018 له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌ بین.

ڕاشیگه‌یاندووه‌، سكاڵاكه‌ی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ گوایه‌ كه‌ی ئێن ئێن له‌ شه‌وه‌ی 12ی ئایار ته‌شهیری به‌یه‌كێتی كردووه‌ و وتوویه‌تی یه‌كێتی ته‌زویری ئه‌نجامداوه‌ و ده‌ستكاری ده‌نگه‌كانی كردووه‌.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.