Erbil 42°C پێنجشەممە 18 تەمووز 16:29

پێشمه‌رگه‌یه‌ک له‌ سلێمانی کۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

له‌باره‌گای حزبه‌كه‌ی
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ 5-9-2018، پێشمه‌رگه‌یه‌كی حزبی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران له‌باره‌گای حزب له‌ گوندی زڕگوێزه‌ڵه‌ له‌سنوری پارێزگای سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا.

ڕاشیگه‌یاند: دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه‌كانی به‌شی پۆلیسی به‌ڵگه‌ی تاوان ته‌رمی پێشمه‌رگه‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری له‌شاری سلێمانی كرا و به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیس پێده‌چێت كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنابێت و ئاسه‌واری فیشه‌كی پێوه‌ دیاربووه‌ .

هه‌روه‌ها له‌ ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: پێشمه‌رگه‌كه‌ ناوی ( پ ، ع ، د ) ته‌مه‌نی 26 ساڵه‌ و له‌ئێستاشدا له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ربه‌ته‌وه‌ په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕوداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.