جارێكی دیكه تۆپخانەكانی سوپای توركیا، به پاساوی هه‌بوونی بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارنی كوردستان، په‌كه‌كه، ده‌ستیان به تۆپبارانكردنی گوند‌و ئاوایەكانی سنوری ناوچه‌ی برادۆست كرده‌وه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له ناوچه‌كه رایگه‌یاند: كاتژمێر 7:15 خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ چوارشه‌مه، تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا به پاساوی هه‌بوونی بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارنی كوردستان، په‌كه‌كه، ده‌ستیان به تۆپبارانكردنی گوند‌و ئاوایەكانی سنووری ناوچه‌ی برادۆست كردووه‌ته‌وه و هه‌وره‌ها بەهۆی تۆپبارانەكەوە، ئاگر لە هەریەك لە چیاكانی كەوەرتی و چیادیل و گەلی خواكورك و دەوروبەری گوندی خەلیفان كەوتۆتەوە، به‌ڵام تا ئێستادا نەتوانراوە ئاگرەكە كۆنترۆل بكریته‌وه.
هاوكات ئه‌م تۆپبارانه‌ی سوپای توركیا، زیانێكی زۆریشی بە پووش و پاوان و دارستانی هاووڵاتیانی ناوچه‌كه گەیاندووە و بووه‌ته هۆی به‌ركه‌وتنی زیانیكی زۆری ماددی بۆ خاوەن ئاژەڵ و مەروماڵاتەكان، چونكە پێشتر بە مەبەستی لەوەڕاندنی ئاژەڵەكانیان سوودیان له‌و له‌وه‌ڕگه و دارستانانه ده‌بینی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.