Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 15:08

زیانه‌کانی ته‌کنۆلۆژیا له‌سه‌ر چاو

هەموو قوتابی و منداڵێك دەبێت لە سەرەتای وەرزی خوێندن پشكنینی چاویان بۆ بكرێت
کوردستان TV
100%

له‌ ئێستادا كه‌م خێزان و ماڵ هەیە پەیوەندی لەگەڵ ئایپاددا نەبێت، بەهەردوو شێوەكەی هەم وەكو ئامێری پەیوەندی هەمیش وەكو ئامێری یاری منداڵان .

پسپۆڕانی بواری تەكنەلۆجیا ئاشكرایده‌كه‌ن، لەسەردەمی ئێستادا ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان بەشێوەیەكی بەرفراوان كۆمەڵگایان داگیركردووە، بگره‌ خەریكە كۆنترۆڵی دەكه‌ن ، له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ شارەزایانی بواری تەندروستی ڕایدەگەیەنن‌ بەكارهێنانی كۆمپیوتەرو تابلێتەكان بە شێوەیەكی زۆر دەبێتە هۆی‌ لاوازبوون و هیلاكبوونی چاوی منداڵ .

ژماره‌یه‌ك پزیشكی بەشی تەندروستی لە پێگەی (فۆكس نیوز) هەڵساون بە ڵێكۆڵینەوەیەك‌ لەسەر چەند منداڵیك كە لەچەند قوتابخانەیەك دەیانخوێند تێیدا نوێترین جۆری تەكنەلۆژیای تێدا بەكاردەهێنرا، بە جۆرێك لە قوتابخانەكەدا لەسەرەتای خوێندنەوە قوتابیەكان لەگەڵ فێربوونی نووسین بەدەستی خۆیان فێری چۆنییەتی تایپكردنیشیان دەكەن بە كۆمپیوتەرو‌ لە تەمەنی هەشت ساڵییەوە ئایپاد بەكاردەهێندرێت بۆ خوێندنەوەی كتێب و كتێبە پەیڕەوكراوەكانیشیان لەسەر ئایپادەكان بۆ دادەنێن .

 له‌ ئه‌نجامی ئه‌م لێكۆلینه‌وه‌یه‌ شارەزایان بۆیان دەركەوت كە قوتابییەكان هەندێكیان بەهۆی ئەم جۆرە لە سیستەمەكە‌ تووشی سەر ئێشەو كزبوونی چاو بەرچاو ڕەشبوون و كەمبوونەوەی تەركیز بوون .

بۆ ئەم مەبەستە (فۆكس نیوز) پەیوەندی كرد بە سەرۆكی دەزگای نەخۆشییەكانی چاوی ئەمریكا (د. ئەندریە تاو) و پرسیاری چۆنییەتی چارەسەری نەخۆشییەكانی لێكرد‌، دكتۆری ناوبراو پێی ڕاگەیاندوون : كە دەبێت هەموو (20) خولەكێك بۆماوەی (20) چركە چاو لەسەر شاشەی كۆمپیوتەرەكە هەڵبگیرێت.

 وتیشی منداڵەكانمان و گەورەكانمان خۆیان لەسەر ئەوە ڕاهێناوە كاتێك ‌تەماشای شاشەیەكی كۆمپیوتەر یاخود تەلەفزیۆن دەكەن چاو دەبڕنە شاشەكە،‌ بەڵام ئەمە زیان بەچاو دەگەیەنێت و دەبێت چاومان هەندێك جار دابخەین و بیكەینەوە، ڕاشیگەیاندووە ، 
 هەموو قوتابی و منداڵێك دەبێت لە سەرەتای وەرزی خوێندن پشكنینی چاویان بۆ بكرێت .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.