Erbil 5°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 06:47

نه‌خشه‌ به‌شداری له‌ 4 فێستیڤاڵی جیهانی ده‌کات

ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه‌
کوردستان TV
100%


لە نووسین و دەرهێنانی " ئازاد جەنەتی "  ئەنیمەیشنی " نەخشە " كه‌ بریتییه‌  به‌رهه‌مێكی سینه‌مایی ، بۆ كێبركێ و به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵات ، له‌ چوار فێستیڤاڵی جیهانی به‌شداری ده‌كات .

نه‌خشه‌ ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه‌ و له‌ ساڵی  2018 بە ستایلێکی نوێ  له‌ لایه‌ن نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری كورد " ئازاد جه‌نه‌تی " به‌رهه‌م هاتووه‌ و  لە یەکەم بەشداری نێونەتەوەیی لە چوار فستیڤاڵی گرنگی سینمایی  كه‌ بریتیین له‌  " ۱۲مین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سایەکسی ئەمریکا ، ۱٦مین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سانتا کروزی ئەمریکا ، خەڵاتی فیلمی ملبۆرنی لە ئۆستۆراڵیا و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی لە هەرێمی کوردستان "    بۆ کێبەرکێ وەر گیراوە .

  ئەنیمەیشنی " نەخشە " ده‌رباره‌ی ژنه‌ كوردێكی ته‌ونكه‌ره‌ و فه‌رش دروست ده‌كات و لەسەر و بەندی تەونکردنی قاڵی شارەکەیان کیمیاباران دەکرێت ، مۆسیقای ئەم ئەنیمەیشنە لەلایەن " کەژوان زیائەدین "ی دانراوە. کاری دەنگی لەلایەن ئارش سادقی جووت کراوە ، ئەنیماتۆری بەرهەمەکە ئازاد جەنەتییە و مودێلینگەکەی ئازین جەنەتی ئەنجامی داوە و هەروەها نیگارکێشی ناسراوی کورد، مەهدی زیائەدینی وێنە دیجیتاڵییەکانی کێشاوە .

دەسپێکی ۱۲مین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سایەکسیش ۱۲ سێپتامبەر لە ئەمریکایە ، هەروەها سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی لە هەرێمی کوردستان یەکی ئۆکتۆبەر بەڕێوە دەچێت و خەڵاتی فیلمی ملبۆرن ۱٤ی ئۆکتۆبەر لە ئۆستۆراڵیا دەست بەکار دەکات و ۱٦مین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سانتا کروز ۳ ئۆکتوبەر لە کالیفۆرنیای ئەمریکا بەڕێوە دەچێت .
 

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.