حەیدەر عەبادی رایدەگەیەنێت، پرسی پێكهێنانی گەورەترین فراكسیۆن لە رووی ژمارەوە یەكلا بووەتەوە لەسەر ئاستی لیستەكان.
ئەمڕۆ سێشهممه 4-9-2018 حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە وتاری هەفتانەی خۆیدا رایگەیاند" پرسی پێكهێنانی گەورەترین فراكسیۆن لە رووی ژمارەوە یەكلا بووەتەوە لەسەر ئاستی لیستەكان بەپێی شرۆڤەی دادگای فیدراڵی و ماددەی 19 لە یاسای حزبەكان.
وتیشی" داوا لە فراكسیۆنەكان دەكەم لەسەر مێزی گفتووگۆ دابنیشن و پابەندی وادەی دەستنیشانكردنی سەرۆكی پەرلەمان بن.
عەبادی ئاماژەی بەوەشكرد، ناكرێت كاری سیاسی و ئەمنی پێكەوە كۆبكرێتەوە، فەرمانەكانمان سەبارەت بە بەكارهێنانی گولەی راستەقینە لە خۆپیشاندانەكاندا روون و ئاشكرایە، لایەنە پەیوەندیدارەكانیشم راسپاردووە لێكۆڵینەوە لە كوژرانی خۆپیشاندەرێك لە بەسرە دەستپێبكەن.
وتیشی" مانگی داهاتوو وێستگەی ئاوی هاریسە بەشێوەی ئەزموونی دەكەوێتە كار و سوێری ئاوی بەسرەش بۆ ساڵانی 80 دەگەڕێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.