دوای ئهوهی بۆ ماوهی دوو رۆژ كارهكانی بهردهوام بوو ، ئهمرۆ 4/9/2018 دووەمین فێستیڤاڵی ئاهەنگە دێرینەکانی تەموور لە گوندی "بان زەلان"ی سەر بە شاری "داڵاهۆ" لە پارێزگای کرماشان كۆتایی به كارهكانی هات .
نزیکەی 200 ژەنیار و گۆرانیبێژ و هونەرمەندی کورد لە پارێزگاکانی "ورمێ، سنە، کرماشان و ئیلام" و بەتایبەت هونەرمەندە ژەنیارەکانی ئامێری پیرۆزی "تەموورە" کە لەلای پێڕەوانی ئایینی یاری ئامێرێکی پیرۆزە ، لهم فێستیڤاڵهدا كه دووهم خولییهتی بهشدار بوون .
جێی باسه ، لە فەرهەنگ و ئایینی یارسان و بەتایبەت ئەدەبی زارەکی و کولتووری ڕەسەندا ، تهمووره بە ئامێرێکی پیرۆز دادەنرێت و لە زۆربەی ڕێوڕەسم و نەریتە ئایینی و نەتەوەییەکاندا ئاهەنگ و هەوا کۆنەکانی کوردی پێ دەژەنن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.