له وڵاتی سوید ئاماده‌كاری بۆ فیستیڤاڵی هه‌فته‌ی فیلمی كوردی ده‌كرێت كه بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و له كۆتایی فێستیڤاڵه‌كه‌شدا خه‌ڵاتی براوه به‌سه‌ر فیلمه به‌شداربووه‌كاندا دابه‌شده‌كرێت .
رۆژی هه‌ینی كاتژمێر 6 ی ئێواره ،فیستیڤاڵی یه‌كه‌مین هه‌فته‌ی فیلمی كوردی له سوید له لایه‌ن گرووپی هونه‌ریی چرا و به هاوكاری شاره‌وانی بۆرۆس ئنجامده‌درێت ، ئه‌م فێستیڤاڵه له ڕۆژانی حه‌وت تا نۆی مانگی ئه‌یلوول به‌رده‌وام ده‌بێت، تێیدا فیلمه به‌شداربووه‌كان نمایش ده‌كرێن و دواتریش له ڕۆژی كۆتادا خه‌ڵاته‌كان دابه‌ش ده‌كرێن .
ئه‌م فیلمانه‌ی له‌م فێستیڤاڵه‌دا به‌شدار ده‌بن بریتین له ژماره‌یه‌ك فیلمی كورت و درێژ كه گرنگترینیان ،شیرین ، میمۆری ، پاشماوه‌ی جه‌نكی پێشوو " ڕۆژین، شەپۆلی دەریا، ڕەش، تارمایی، ئایلان، لوك ".
له كۆتاییدا تیپی میوزیكی نه‌وا، به چه‌ندان گۆرانی و پارچه میوزیك به‌شداری ده‌كه‌ن و فیستیڤاڵه‌كه ڕازاوه و جوانتر ده‌كه‌ن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.