كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان بریاری‌دا بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دوابخرێت.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: شێروان زرار، گوتەبێژی کۆمیسیۆن باڵای هەڵبژاردن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بڕیاردراوە دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ رۆژی سێشەممە 11-9-2018 دوابخرێت.
بڕیاربوو ئەمشەو كاتژمێر 12 بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەست پێبكات.
شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه بڕیارە رۆژی 30ی ئەیلوول هەڵبژاردنی پەرلەمان كوردستان به‌رێوه‌بچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.