کۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان کۆتاییهات.
دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکە، هەریەکە لە مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان و شۆڕش حاجی، وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا و رایانگەیاند، کە هەردوولا هاوڕابوون بۆ پێداگیریکردن لەسەر داواکارییەکانی خەڵکی کوردستان.
سهرهتا شۆڕش حاجی، دووپاتی لهوه كردهوه، ساڵی رابردووش ئهوان لهگهڵ درێژكردنهوهی تهمهنی پهرلهمان نهبوونه و ههموو كاتێك لهگهڵ ئهوهدان ههڵبژاردنهكان له كاتی خۆیدا بكرێت.
شۆڕش حاجی، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕایگەیاند ئەمڕۆ شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە سەرۆکایەتی کاک نێچیرڤان بارزانی هاتن بۆ لای ئێمە، لە کۆبوونەوەکە سێ خاڵی سەرەکی بابەتی کۆبوونەوەکانی ئێمە بوون، خاڵی یەکەمیان پەیوەندی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان، خاڵی دووەم کارکردنی کورد لە بەغدا بۆ دروستکردنی حکومەتی ئیتحادی لە بەغدا، خاڵی سێیەم هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بوو.
دواتر مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لەسەر زۆرخاڵ لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان هاوڕابوون بۆ پێداگیریکردن لەسەر داواکارییەکانی خەڵکی کوردستان و تەنیا هەندێک خاڵ نەبێت کە لەگەڵ یەکدی بیروبۆچووندان جیاوازن و ئەمەش ئاساییە، ناکرێت دوو حزبی جیاواز هەموو شتێکیان وەک و یەک بێت.
مهحموود محهمهد، سووربوونی پارتی دیموكراتی كوردستانی لهسهر ئهنجامدانی ههڵبژاردن دووپات كردهوه و رایگهیاند، كاره تهكنیكییهكانی كۆمیسیۆن تهواو بوونه و تهواوی رێكار و ههنگاوهكان بهڕێوهچوونه و هیچ گرفتێكی ئهوتۆ له پێشدا نییه تا ههڵبژاردنی بۆ دوابخرێت.
روونیشی كردهوه، ههموو ئهگهرهكان له بارن بۆ ههڵبژاردن له كاتی خۆیدا، كه بڕیاره له 30ی ئهیلوولی ئهمساڵ ئهنجام بدرێت.
مەحموود محەممەد گوتیشی: ئێمە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر خاڵی زۆر گەورە و بەرژەوەندی گشتی نەتەوەیی و نیشتمانین، لەوانەیە کێشەیەکی ئەوتۆمان نەبێت، لەوانە لەسەر هەندێک خاڵی دیکەی چۆنیەتی سیاسەتکردن لەناو کوردستاندا هەندێک وەکو یەک بیرنەکەینەوە، ئەمەش شتێکی زۆر ئاساییە، ئەو حیزبانە بۆیە دامەزراون، کە بیرو بۆچوون و دیدیان لەسەر هەندێک بابەت وەکو یەک نییە، خۆ ئەگەر هەموو شتەکانیان وەکو یەک بێت دەبوونە یەک حیزب، بۆ ئەو مەبەستە دەبێت پەیوەندی هەبێت، یەکتربینین هەبێت، باسی ئەو بابەتەمانکردووە، لەوانەیە لیژنەی هاوبەش لە نێوان هەردوولامان دیاریبکرێت بۆ زیاتر گفتوگۆ و شیکردنەوەی ئەم بابەتە و زیاتر لێک نزیکبوونەوە و زانینی بیروڕای یەکدی لەسەر کۆی پرۆسەی سیاسی کوردستانی و عێراقی".
سەبارەت بە پرۆسەی سیاسی لە عێراقیش، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئێمە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە لیژنە و پڕۆژەی هاوبەش لە بەغدا ئامادەییمان هەیە، تاوەکو ئێستا لەگەڵ هیچ لەو دوو کوتلەیەی رایانگەیاندووە ساخ نەبووینەتەوە، چونکە ئێمە پڕۆژەیەکمان هەیە و دید و بۆچوونی خۆمان هەیە لەسەر بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان و مافە دەستوورییەکانی کە هەمانە، بۆیە ماوەتەوە، ئەوەمان لەگەڵ برایانی بزووتنەوەی گۆڕان باسکرد، هەرچەندە ئەوان بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمانیان نەکردووە، بەڵام بەلای ئێمە و دیدی ئێمە دەبێت هەموومان پێکەوە بەشداری بکەین، ئەو بەشداریکردنەمان بۆ ئەوەی قورساییەکی زیاتر بداتە کوردستان و هێز هەبێت بۆئەوەی بەرگری ئەو تەحەدیاتانە بگرین کە دەتوانم بڵێم لەمەودوا زیاتر رووبەڕوومان دەبنەوە".
سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنی کوردستان، وتهبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ئێمە رامانگەیاندووە کە کاتی خۆی ئەم درێژکردنەوەیەی تەمەنی پەرلەمان کارێکی باش نەبوو، لە کاتێکی باشیشدا نەبوو، بەهاری رابردوو کاتی ئەوەبوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، بەڵام بەداخەوە لەبەر ئەوەی هەندێک لەلایەنەکان وا پێشبینیان کرد کە ئەگەر بۆ ماوەیەک دوا بکەوێت باشترە، بەهەرحاڵ پارتیش رەزامەندی لەسەر پیشاندا، ئێستاش پێشبینی دەکەین کەشوهەوایەکە لەباربێت بۆ هەڵبژاردن، چونکە گرفتی تەکنیکیمان نییە، کۆمیسیۆن رایگەیاندووە هەموو رێکارە تەکنیکییەکان و یاساییەکانی ئەنجامداوە، سەرەڕای هەموو ئەمانەش تەفەهومی بۆچوون و دیدەکانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەین، بڕیارمانداوە پەیوەندیمان زیاتر بێت و یەکدی زیاتر ببینین، کۆبوونەوەکانمان بۆ مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەبێت کە بەشێکی ئێمە بە گرفتی هەموو کوردستانی دەزانین، بەشێکیشی بزووتنەوەی گۆڕان بە گرفی هەموو کوردستانی دەزانێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.