Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 04:01

پارێزگاری هه‌ولێر : هیوادارین لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌کانى هه‌ڵبژاردن بانگه‌شه‌یه‌کى هێمن ئه‌نجام بده‌ن

شوێنه‌ گشتیه‌كان پاك ڕابگیرێن
کوردستان TV
100%


له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، كۆمسیۆنى باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵژاردن و راپرسى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئەمڕۆ  سێشه‌ممه‌ 4 ى ئه‌یلوی 2018 ، پارێزگای ھەولێربەهەماهەنگی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی فەرمانگەی گشتی پارێزگای هەولێر ھەڵسا بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بۆسەرجەم پارت و لایەنە سیاسیە پەسندکراوەکان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کە بڕیاروایە لە ٢٠١٨⁄٩⁄٣٠ ئەنجام بدرێت سەبارەت بە(پلانی بانگەشەی ھەڵبژاردن)

لەسەرەتای کۆبونەوەکەدا (نەوزادهادی)پارێزگاری هەولێرتیشک خرایەسەرڕۆڵی لایەنەسیاسیەکان لەپاک ڕاگرتنی شوێنەگشتیەکان وبانگەشەکردنیکی هێمن وپاک .

كۆمسیۆن ڕاشیده‌گه‌ێنێت له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا (ئارام نه‌جمه‌دین )بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی هەولێری کۆمسیۆنی هەڵبژاردن وڕاپرسی تیشکی خستەسەرڕێکارەکانی کۆمسیۆن تایبەت بەهەڵمەتی هەڵبژاردن ووادەی دەست پێکردن وکۆتای هاتنی هەڵمەتی هەڵبژاردن،

هه‌روه‌ها ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، دوای خستنەڕووی سەرجەم ڕێکاروڕێنماییەتایبەتەکان سەرنج وڕای لایەنەسیاسیەکان خرانەڕوو،وەبڕیاری پێکهێنانی لێژنەیەکی تایبەت درا.


شوان عه‌زیز

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.