به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دكتۆر جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕه‌شید، پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر و پسپۆڕی نه‌خۆشی منداڵان به هۆی نه‌خۆشییه‌كی كوشنده له وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد.
شایه‌نی باسه دكتۆر جه‌مال له ساڵی 1968 كۆلێژی پزیشكی ته‌واو كردووه و وه‌ك پزیشكی منداڵان ده‌ستبه‌كاربووه، هه‌روه‌ها یه‌كێك بووه له‌و پزیشكانه‌ی كه به‌هۆی زیره‌كی و كاری خێر خوازیییهوه نازناوی پزیشكی پرشنگی لێنرابوو.
ناوبراو كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری كوردستان و پارێزگای سلێمانییه و زیاتر له 45 ساڵه خزمه‌تی منداڵانی نه‌خۆش ده‌كات و ژیانی خۆی بۆ خزمه‌تكردنی منداڵه نه‌خۆشه‌كانی كوردستان ته‌رخان كردبوو.
به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ 3 شه‌ممه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاتی ئه‌ڵمانیا به هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پووكه‌وه دوای ململانێیه‌كی زۆر و جه‌نگان له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كه‌یدا، بۆ هه‌میشه دڵه گه‌وره‌كه‌ی له لێدان كه‌وت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.