به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند:پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بنكه‌ی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د چوار تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر سێ ئامێری بیرهه‌ڵكه‌ندا گرت .
له ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه: دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هه‌واڵده‌ره‌وه هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئاگاداركرانه‌وه كه چه‌ند كه‌سێك خه‌ریكی هه‌ڵكه‌ندنی بیری نایاساین له‌سنوری گوندی كانی شینكه، ده‌ستبه‌جێی هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی مه‌به‌ست و توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر 3 ئامێری بیرهه‌ڵكه‌ندندا و 4 تۆمه‌تباریش ده‌ستگیر بكرێت .
ده‌شڵێت: له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به‌فه‌رمانی دادوه‌ر ڕاگیراون و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه كراوه‌ته‌وه .
پۆلیس هۆشداری له هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی سه‌رپێچیكه‌ران ده‌دات و ده‌ڵێت: ئه‌و هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وامی ده‌بێت و هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی بكات به‌هه‌ڵكه‌ندنی بیری نایاسایی ده‌ستگیرده‌كرێت و ڕوبه‌ڕوی یاساده‌كرێته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.