Erbil 42°C پێنجشەممە 18 تەمووز 16:44

سبه‌ى مووچه‌ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌کرێت

له‌ناوه‌ڕۆك زیاتر بزانه‌
کوردستان TV
100%


به‌پێی زانیاریه‌كان كه‌ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ 5 ى ئه‌یلولی 2018  مووچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و هه‌ریه‌ك له‌هێزه‌كانى 70 و 80 دابه‌ش ده‌كرێت .


هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى كه‌ده‌ست ماڵپه‌ركه‌وتووه‌ ، دوای دابه‌شكردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ، موچه‌ى په‌روه‌رده‌ و دواتر شوێنه‌كانى دیكه‌ به‌پێى ئه‌و خشته‌ی له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌ته‌ دابه‌ش ده‌كرێت .


به‌پێى ڕاگه‌یاندراوی پێشووتری وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان  مووچه‌ دابه‌شكردن چیدی دوا ناكه‌وێت سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و شوێنه‌كان له‌ 30 ڕۆژ جارێك مووچه‌ وه‌رده‌گرن .


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.