Erbil 30°C دووشەممە 15 تەمووز 07:10

چه‌کێکی ڕاو گه‌نجێکی کوردی کرده‌ قوربانی

به‌یانی ئه‌مڕۆ
کوردستان TV
#7
100%

به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ گه‌نجێكی كوردی ته‌مه‌ن 16 له‌ قه‌زای داقوق، له‌ كاتی پاككردنه‌وه‌ی چه‌كه‌كه‌ی، فیشه‌كێك له‌ ده‌ستی ده‌رده‌چێت و به‌ هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا.

"بارزان عه‌لی حسێن" كه‌ له‌ دایكبووی ساڵی 2002ی قه‌زای داقوقه‌ له‌ باشووری كه‌ركوك، له‌ كاتی پاككردنه‌وه‌ی چه‌كه‌كه‌ی له‌ جۆری "تاپڕ" فیشه‌كێك له‌ ده‌ستی ده‌ته‌قێت به‌ خۆی ده‌كه‌وێت و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ده‌ست به‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.

دوی ڕووداوه‌كه‌ش ته‌رمی ناوبراو گه‌ێندرایه‌ پزیشكی دادی كه‌ركوك بۆ توێكاری و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ چۆنییه‌تی به‌ركه‌وتنی ئه‌و فیشه‌كه‌ و گیان له‌ده‌ستدانی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.