Erbil 37°C چوارشەممە 17 تەمووز 20:25

زانکۆ لاین که‌وته‌ کار و 10 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت

له‌ناوه‌ڕۆك كلیك له‌لینكى زانكۆی لاین بكه‌
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستى هه‌رێمى كوردستان  له‌ئاگاداریه‌كدا كه‌  ئاراسته‌ى دەرچووانی پۆلی دوانزدەیی ئامادەیی كردووه‌ ، ڕایده‌گه‌ێنێت له‌ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌وه‌  4 ى 9ى 2018  تاوه‌كو  10 ڕۆژ له‌ڕێگه‌ى ئه‌و لینكه‌وه‌ ده‌توانن داواكاری پێش كه‌ش بكه‌ن .


خوێندنى باڵا راشیده‌گه‌ێنێت دەرچووانی ساڵی خوێندنی 2016-2017 و 2017-2018 كە لە هیچ شوێنێك وەرنەگیراون، دەتوانن داخوازیەكانیان پێشكەشی سیستەمی زانكۆلاین بكەن بە هەرچوار سیستەم (زانكۆلاین، كریدت راستەوخۆ، پارالێل، ئێوارن) بەرێگای ئۆنلاین .

ڕاشیگه‌یاند  دەرچووانی (2013 تاكو 2016)ش دەتوانن داخوازیەكانیان تەنها پێشكەشی (پارالێل و ئێواران) بكەن .

كلیك لێرە بكە:

http://www.regayzanko.com/


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.