Erbil 32°C دووشەممە 15 تەمووز 07:33

نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ڕێکخه‌ری گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان کۆده‌بێته‌وه‌

له‌سلێمانى
کوردستان TV
100%

كاتژمێر 11 ى پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 4 ى 9 ى 2018 ،  شاندی باڵای پارتى دیموكراتى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانى مه‌كۆی سه‌ره‌كى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌شاری سلێمانى ده‌كات 

نێچیرڤان بارزانى له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ مه‌كۆی سه‌ره‌كى ڵه‌گه‌ڵ عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ڕێكخه‌ری گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و ئه‌ندامانى خانه‌ى ڕاپه‌راندن كۆده‌بێته‌وه‌

به‌پێى زانیاریه‌كان كۆبوونه‌وه‌ تاو توێی پرسى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و یه‌ك ڕیزی و یه‌ك تیمى لایه‌نه‌ كوردستان له‌به‌غدا له‌گرنگترین ته‌وه‌ره‌كانى نێو كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌بن 


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.