Erbil 33°C دووشەممە 15 تەمووز 08:41

یەکگرتوو رەتیدەکاتەوە چووبێتە پاڵ هاوپەیمانییەکەی مالیکی و عامری

یەكگرتوو: ئێمه‌ هاوپه‌یمانییه‌كمان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ چوار لایه‌نه‌كه‌ی كوردستان
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە هەندێك لە میدیا عێراقییەكان لەزاری سەرچاوەیه‌ك لەهاوپەیمانی فەتح بڵاویان كردەوە، كە یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان و بەرەی توركمانی پەیوەندییان بە هاوپەیمانی بونیادنانەوە كردووە، بەڵام هەر ئەمڕۆ موسه‌ننا ئه‌مین، پەرلەمانتاری یەكگرتوو لەپەرلەمانی عێراق لەلێدوانێكدا بۆ میدیای حزبەكەی ئەو هەواڵەی رەتكردۆتەوەو وتویەتی" تا ئێستا رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكدا نه‌كردوه‌ بۆ چوونه‌ ناو هاوپه‌یمانی، هه‌موو ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه‌ش به‌ درۆ ده‌خه‌ینه‌وه‌ كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات فراكسیۆنى یه‌كگرتوو چوو بێته‌ ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ى مالیكى.

وتيشی" وه‌كو هه‌رچوار لایه‌نى یه‌كگرتوو و گۆڕان و هاوپه‌یمانى و كۆمه‌ڵ، له‌ گفتوگۆداین و پێكه‌وه‌ بڕیار ده‌ده‌ین به‌شدارى له‌ چى هاوپه‌یمانییه‌كدا بكه‌ین.

هەروەها لای خۆیشییەوە جه‌مال كۆچه‌ر، پەرلەمانتاری یەكگرتوو لەپەرلەمانی عێراق هەواڵەكەی رەتكردۆتەوەو رایگەیاندوە" ئێمه‌ هاوپه‌یمانییه‌كمان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ چوار لایه‌نه‌كه‌ی كوردستان و تا ئێستا هیچ بریارێك نییه‌ بۆئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ كام لایه‌ن ده‌كه‌ین.”

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.