ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3/9/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له خاتوو تۆنی ئه‌لێرس، باڵیۆزی نۆروێژ له ئوردن و عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا خاتوو ئه‌لێرس مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان خسته ڕوو كه بۆ ئاگاداربوون له هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و له‌نزیكه‌وه بینیى دۆخى هه‌رێمى كوردستان بوو. له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران پوخته‌یه‌كى له‌سه‌ر دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسى و یه‌كه‌مین دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق پێشكه‌ش كرد.
هه‌ردوولا ئه‌گه‌ره‌كانى پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عێراقیان له به‌رژه‌وه‌ندیى پێكهاته‌كانى عێراقدا تاوتوێ كرد به شێوه‌یه‌ك كه سه‌قامگیرى و ئارامى به‌رقه‌رار و خزمه‌تگوزارییه‌كان پێشكه‌ش بكات، هه‌روه‌ها ڕه‌چاوی مافه ڕه‌وا و ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستان و پێگه و ڕۆڵى كورد بكرێت.
شاندی نۆروێژی ستایشى ڕۆڵى هه‌ریمى كوردستانى له داڵده‌دانى ئاواره و په‌نابه‌ران كرد و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌رده‌وامیى هاوكاریكردنى ئاواره و په‌نابه‌ران و پێكهاته ئایینییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
تاوتوێكردنی داهاتووى په‌یوه‌ندییه‌كانى نۆروێژ و هه‌رێمى كوردستان، دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له كۆتاییی ئه‌م مانگه‌دا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.