Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 14:31

چۆن ده‌زانی نه‌خۆشی ده‌روونیت هه‌یه‌ یان نا؟

خۆ تاوانباركردن و خۆ خواردنه‌وه‌ به‌بی هۆ
کوردستان TV
100%

زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی  بوون به‌ڵام دركی پێناكه‌ن یان  نایانه‌وێت دانی پێدابنێن، لێره‌دا ئاماژه‌ به‌ هه‌ندێك له‌و نیشانانه‌ ده‌كه‌ین.

١- توره‌بون له‌ بچوكترین شت و ئزعاج بوون لیی .

٢- بیركردنه‌وه‌ له‌ رابردوو و یاده‌وه‌ریه ناخۆشه‌كان له‌ راده‌ به‌ده‌ر .

٣- دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ دانیشتنی جه‌ماعه‌تی و ئه‌و شوێنانه‌ی ده‌نگی به‌رزی تیدایه‌ .

٤- سه‌رێشان به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بكه‌یت .

٥- وازهینان له‌ نوێژ به‌بێ هیچ هۆیه‌ك.

٦- خۆ تاوانباركردن و خۆ خواردنه‌وه‌ به‌بی هۆ .

٧- خواردنه‌وه‌ی كافاین ی زۆر ( چا ، قاوه‌ ) .

٨- زیاد بونی نه‌خۆشیه‌كان به‌هۆی بیركردنه‌وی زۆر و ترس .

٩- له‌ ده‌ست دانی هاوریكانی به‌بئ هۆ .

١٠- مانه‌وه‌ له‌ یه‌ك شوین بۆ ماوه‌ی مانگیك یان زیاتر .

١١- توانای گریان و باسكردنی ئه‌و شتانه‌ی له‌ ناو دلی له‌ده‌ست ده‌دات و ته‌نها بیده‌نگ ده‌بیت .

١٢- تاقه‌تی په‌یوه‌ندی دروستكردنی له‌گه‌ل كه‌س نابیت ( وه‌ك هاورێی تازه‌ یان كه‌سانی تازه‌) .

١٣- حه‌زیكی تایبه‌ت و مدمن ده‌بیت بۆ ته‌نهای و بیده‌نگی وه‌ بۆ اسراحه‌ت كردن مۆسیقا گۆی لێ ده گریت .

١٤- زیاده‌ مه‌سره‌فی و حه‌زكردن به‌ سه‌فه‌ر .

سه‌رچاوه‌/ ده‌رمانخانه‌ی سلێمانی

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.