Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 01:13

مۆزەخانەی بەناوبانگی بەرازیل سوتا

ساڵی (1818) دروستکراوە
کوردستان TV
100%


بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە مۆزەخانەی بەناوبانگی بەرازیل نزیکەی (20) ملیۆن پارچە کەلوپەلی مێژووی سوتاوە کە بەشێکی زۆری شارستانیەتی وڵاتان لەخۆ دەگرێت.

مێشێل تەمەر، سەرۆکی بەڕازیل رایگەیاند: ئاگرکەوتنەوە لە مۆزەخانەی ریۆ دی جانیرۆی پایتەخت و لەناوچون و سوتانی زۆربەی شوێنەوارە میژوییەکان بووەتە مایەی خەمباریی هاووڵاتیانی بەرازیل.

سەبارەت بە ئاگرەکەش، بەرپرسی تیمی ئاگرکوژێنەوەی پایتەختی بەرازیل رایگەیاندووە، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە مۆزەخانەی مێژویی بەرازیل کە ساڵی (1818) دروستکراوە ئاگری گرتوە و بەهۆی بەرفراوانبونی ئاگرەکە و روبەری بینای مۆزەخانەکە زیانێکی زۆری مادیی لێکەوتوەتەوە.

روبەری بینای مۆزەخانەکەی بەرازیل (13) هەزار مەتر چوارگۆشە بووە کە زۆربەی شوێنەوار و کەلوپەلە مێژوییەکانی شارستانیەتی (میسر و یۆنان و رۆم)ی لە خۆ گرتبوو و بەشێکیش لە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە هۆکاری سوتانی ئەو مۆزەخانەیە دەگەڕێننەوە بۆ کەمتەرخەمی حکومەت بڕیارە وەک ناڕەزایەتی خۆپیشاندان دژی سوتانی مۆزەخانەکە ئەنجام بدەن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.