Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 20:54

سه‌رۆکی حکوومه‌ت ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر 30 پڕۆژه‌ بۆ قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ربڕی

دۆخی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان باشتر بووه‌
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوەبه‌ری ڕاگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش  گوتی، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی 30 پڕۆژه‌ له‌ سنووری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش جێبه‌جێ بكرێن.

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری داوه‌ سه‌رجه‌م پڕۆژه‌ ڕاگیراوه‌كان به‌ هۆی قه‌یرانی داراییەوە جارێكی دیكه‌ ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه‌ و له‌ هه‌ر شوێنێكیش پێویستی به ‌پڕۆژه‌ هه‌بێت جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌مه‌ش به‌ هۆی ئه‌وه‌ی دۆخی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان باشتر بووه‌.

له‌م باره‌وه‌ بۆتان بۆتانی، به‌ڕێوەبه‌ری ڕاگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ڕاگه‌یاند" ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندیی داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له ‌سنووری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش 30 پڕۆژه‌ جێبه‌جێ بكرێن و هه‌ر كاتێك فه‌رمانه‌كه‌ به‌ده‌ستمان گه‌یشت، ده‌ست به‌ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان ده‌كرێت."

بۆتانی گوتیشی" به‌شێكی پڕۆژه‌كان هی ساڵی 2012 و2013ن‌ كه‌ ته‌واو نه‌كراون و به‌شێكی دیكه‌شیان پڕۆژه‌ی نوێن و جۆری پڕۆژه‌كانیش زیاتر ڕێگاوبانن، ئه‌مه‌ش بۆ خزمه‌تكردنی ده‌ڤه‌ری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌شه‌."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.