لە جەژنی ڕەمەزانەوە تاکو ئەمڕۆ گەشتیاران بە بەردوامی ڕوو لە کوردستان دەکەن، لە جەژنی قوربان ژمارەکە زۆر زیادی کرد.
لە ماوەی 18ـ 28ی مانگى ئاب، زیاتر لە 349 هەزار گەشتیار هاتۆتە هەرێمی کوردستان و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە 19% زیاد کردوە. بڕی 146 ملیار دیناریش داهات هاتۆتە بازاڕەکانی هەرێم.
لە 90% ى گەشتیاران لە خواروو ناوەڕاستی عێراقەوە هاتوون و 5% لە ئێران و 4% لە فرۆكەخانە و 1% لە ئیبراهیم خەلیل بووە. گەشتیاری خوارو ناوەڕاستی عێراق زیادی کردوە بەڵام گەشتیاری بیانی و ئێرانی کەمی کردوە.
لە 6 مانگی یەکەمی ئەم ساڵ 2018 ژمارەی گەشتیاران بریتی بووە لە یەک ملیۆن و 310 هەزار گەشتیار. بە پێی پلانی دەستەی گشتی گەشتوگوزار تا کۆتای ساڵ ژمارەی گەشتیاران بەرز دەبێتەوە بۆ زیاتر لە 2 ملیۆن و نیو گەشتیار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.