له راپۆرتێكى كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا هاتووه" ده‌ریای ناوه‌ڕاست بۆ كۆچبه‌رانی نایاسایی جێگه‌ی مه‌ترسییه‌كى زۆره‌و له سه‌ره‌تای سالى 2018ه‌وه تا ئێستا زیاتر له 1600 كه‌س كه هه‌وڵیانداوه له ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه به ئه‌ورووپا بگه‌ن گیانیان له‌ده‌ستداوه یان بێ سه‌روشوێنبوون.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه له هه‌ر 18 كه‌سێك كه له نێوان مانگه‌كانی كانوونی دووه‌م بۆ ئاب هه‌وڵیداوه له ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه به ئه‌ورووپا بگه‌ن كه‌سێكیان گیانی له‌ده‌ستداوه یان بێ سه‌روشوێن بووه. له ساڵی 2017دا له هه‌ر 42 كه‌سێك، كه‌سێكیان گیانی له‌ده‌ستداوه یان بێ سه‌روشوێن بووه.
به‌مه‌به‌ستی به‌رگرتن له "گه‌شته‌كانی رێگای مه‌رگ" كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای له وڵاتانی ئه‌ورووپا كرد رێگای ئارام و یاسایی به‌ڕووی كۆچبه‌رانی نایاساییدا بكه‌نه‌وه، شوێنی نیشته‌جێبوون زیاد بكه‌ن و رێگریه‌كانی به‌رده‌م دیداری خانه‌واده‌كان هه‌ڵگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.