دوای كۆچی دوایی سیناتۆر جۆن مه‌كکین، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه له ویلایه‌ته جیاجیاكانی ئه‌مریكا مه‌راسیمی پرسه‌ی بۆ به‌ڕێوه‌ده‌برێت و دواجار له گۆڕستانی ئاكادیمیای جه‌نگیی ده‌ریایی ئه‌مریكا له نزیك واشنتۆن له ماریلاند به‌خاك سپێردراو سه‌دان كه‌س له مه‌راسیمی به‌خاك سپاردنه‌كه‌دا به‌شداربوون و رێز‌و خۆشه‌ویستیان بۆ مه‌كکین نیشاندا.
تێزانین رۆژی شه‌ممه‌ى رابردوو له واشنتۆنی پایته‌خت، رێوڕه‌سمی یادكردنه‌وه بۆ جۆن مه‌کكین رێكخراو له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له سه‌رۆکی پێشوو، باراك ئۆباما و سه‌رۆکی پێشووتر جۆرج ده‌بلیو بوش گوته‌یان پێشكه‌شكرد، به‌لام سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی جۆن مه‌کكین بانگهێشتی رێوڕه‌سمه‌كه نه‌كرابوو.
هاوكات سه‌دان ئه‌ندامی كۆنگرێس و حكوومه‌ت له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌شداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.