Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 20:48

تاچه‌ند ده‌توانین سوود له‌ ئه‌زموونی فێرکردنی ووڵاتی فیله‌ندا وه‌ربگرین

هیچ جیاوازییه‌ك نابینرێ له‌ نێوان قوتابخانه‌كانی شاره‌كان و گونده‌كان
کوردستان TV
100%

 ن/ بكركریم حسن

زانای فیزیایی ئه‌ڵمانی به‌ناوبانگ ئه‌لبرت ئه‌نیشتاین ده‌ڵێت" فێركردن بریتی نییه‌ له‌ فێربوونی راستییه‌كان، به‌ڵكو بریتییه‌ له‌ راهێنانی مێشك له‌ سه‌ر بیركردنه‌وه‌".

ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ سیسته‌می فێركردنی ووڵاتی فیله‌ندا بكه‌ین كه‌ به‌ پێی خوێندنه‌وه‌ و توێژنه‌وه‌ و ئه‌نجامه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی سیسته‌می فێركردنی فیله‌ندا هه‌رده‌م له‌ پێشه‌وه‌ بووه‌ و به‌ یه‌كێك له‌ باشترین ووڵاته‌كان ده‌ژمێردرێت له‌ فێركردن، وه‌ دووه‌م ووڵاته‌ له‌ جێگیربوونی ئاسایش له‌ جیهان پێشتر فیله‌ندا ووڵاتێكی كشتوكاڵی بوو دواتر به‌ره‌ به‌ره‌ بووه‌ ووڵاتێكی پیشه‌سازی ئه‌ویش به‌ پێشكه‌وتنی سیسته‌می فێركردن له‌و ووڵاته‌دا .

 كه‌ سیسته‌می فێركردن له‌ ووڵاتی فیله‌ندا دیدگایه‌كی په‌روه‌رده‌یی هه‌یه‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی و ره‌خساندنی هه‌ڵ بۆ هه‌موو فێرخوازان و قوتابخانه‌ حكومییه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ پشتگیری و پاڵپشتی ده‌كرێن هیچ جیاوازییه‌ك نابینرێ له‌ نێوان قوتابخانه‌كانی شاره‌كان و گونده‌كان و گه‌ره‌كه‌ میللییه‌كان، وه‌ حكومه‌ت به‌ زه‌حمه‌ت هانی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی ناحكومی و تایبه‌ت ده‌دات و فێركردن له‌ فیله‌ندا ئامانجی پێگه‌یاندن و تێگه‌یاندنی كه‌سایه‌تی قوتابییه‌ له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كه‌وه‌، حكومه‌تی فیله‌ندا نایابه‌كان له‌ مامۆستاكان هه‌ڵده‌بژێرن و ئاماده‌یان ده‌كات بۆ ئه‌و كاره‌ و به‌ پێی پسپۆری و بنه‌ماكانی په‌روه‌رده‌ و تواناكانیان راهێنانیان پێ ده‌كه‌ن و مه‌رجه‌ هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ر به‌ سه‌ره‌وه‌بن كه‌ مامۆستاكانیان رۆژانه‌ له‌ (4)كاتژمێر زیاتر وانه‌ نالێنه‌وه‌ كاته‌كانی تر خه‌ریكی ئاماده‌كردنی پلان و پرۆگرام و خۆئاماده‌كردنن بۆ هه‌موو نوێ كارییه‌ك كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ پسپۆری و كاره‌كه‌یان بێت و به‌ راوێژ و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كتر.

بۆ قوتابیانیش خوێندنی رۆژانه‌یان له‌ (3-4) كاتژمێره‌ و زیاتر نییه‌ كاته‌كه‌ی تر بۆ به‌سه‌ربردنی چاڵاكیه‌كان و كاتێكی خۆشه‌ بۆ قوتابیان و كه‌ تاقیكردنه‌وه‌ی قورس و ترسیان نییه‌ و قوتابییه‌كان ئازادییه‌كی ته‌واویان هه‌یه‌ و مافی به‌شداربوونیان هه‌یه‌ له‌ بریاره‌كان، وه‌ هه‌روه‌ها رێزگرتن و شانازی كردن به‌ فێركردن و فێربوون له‌ فیله‌ندا بریتین له‌ لایه‌نه‌ گرنگه‌كانی رۆشنبیری فیله‌ندی كه‌ فێركردن وه‌كو ناسنامه‌ی ووڵات ته‌ماشا ده‌كه‌ن، وه‌ هه‌رگیز قوتابییه‌كان له‌ یه‌كتر جیاناكه‌نه‌وه‌ له‌ سه‌ر بنچینه‌ی ئاسته‌كانیان ، وه‌ په‌یوه‌ندی نێوان مامۆستا و قوتابی په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر به‌هێزه‌ و جگه‌ له‌وه‌ش یه‌كسانی له‌ نێوان قوتابیه‌كان هه‌یه‌ واته‌ جیاوازی له‌ نێوانیان ناكرێت، وه‌ له‌ فیله‌ندا ئه‌و درووشمه‌ جێ به‌جێ ده‌كه‌ن كه‌ (هه‌موو قوتابییه‌ك گرنگه‌).

وه‌ ئه‌وه‌ی من باسم كرد زۆر به‌ كورتی بوو له‌ سه‌ر كاغه‌ز و له‌ ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌م بۆ سیسته‌می فێركردنی ووڵاتی فیله‌ندا بوو له‌ ئه‌نجامی ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌ ده‌مه‌وێ چه‌ند پرسیارێك بكه‌م؟

1-ئایا ده‌توانین چی فێر ببین له‌ ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتوویی فیله‌ندا؟

2-ئایا ده‌توانین هه‌ندێكی له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی جێ به‌جێ بكه‌ین له‌و سیسته‌مه‌ یان زۆربه‌ی؟

3-ئه‌و كێشه‌وئاسته‌نگانه‌ چین كه‌ رێگر ده‌بن له‌ جێ به‌جێ كردنی ئه‌و ئه‌زموونه‌ له‌ لای خۆمان؟

بێگومان ناتوانین هه‌نوو ئه‌زموونی فێركردنی فیله‌ندا به‌ هه‌موو بڕگه‌كانیه‌وه‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ جێ به‌جێ بكه‌ین، به‌ڵام ده‌توانین سوود له‌ بیرۆكه‌ و ئه‌زموونی فیله‌ندا وه‌ربگرین هێواش هێواش بڕگه‌كانیان جێ به‌جێ بكه‌ین ئه‌ویش !!

1-به‌ ئیش كردنی به‌رده‌وام و دوای تێگه‌یشتنمان بۆ فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌یی بۆقوتابخانه‌كانمان و كه‌ هه‌ڵقولاوی واقیعی ژیانی خۆمان بێت.

2- پێداچوونه‌وه‌ به‌ سیاسه‌تی وه‌رگرتنی قوتابییان له‌ كۆلێژه‌كانی په‌روه‌رده‌ و بنیات تایبه‌ت به‌ مامۆستایان و پرۆسه‌ی فێركردن.

3-داوا له‌ ده‌زگاكانی به‌رپرسیاریه‌تی حكومه‌ت وه‌كو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌گه‌ڵ ده‌زگا خۆجێیه‌كان ژینگه‌ی قوتابخانه‌كان رێك بخه‌ن و بگونجێ له‌گه‌ڵ سیسته‌می فێركردن له‌ سه‌ده‌ی بیست ویه‌ك.

4-پێداچوونه‌وه‌ به‌ چۆنیه‌تی وانه‌گوتنه‌وه‌ و تاقیكردنه‌وه‌كان.

5-ته‌نها فێركردن و په‌روه‌رده‌ ئامانج و مه‌به‌ست بێت دوور له‌ هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندی لابه‌لا!

6-له‌ لوتكه‌ تا بنكه‌ دانانی كه‌سانی پسپۆر و شاره‌زا و به‌ ئه‌زموون بۆ كاره‌كانیان و پیشه‌كه‌ی خۆیان خۆش بوێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی شاره‌زایی و دڵسۆزی و توانایی نه‌ك له‌ سه‌ر بنچینه‌ی خزم وبه‌رژه‌وه‌ندی و په‌یوه‌ندی لابه‌لا. واته‌ جومگه‌كانی په‌روه‌رده‌ و فێركردن كه‌سانی په‌روه‌رده‌كار به‌رێوه‌ی ببه‌ن.

7-باشتر كردنی گوزه‌رانی مامۆستایان له‌ رووی ئابوری و ژیان.

8-مافی مامۆستا بدرێت له‌ ده‌ستنیشان كردنی پرۆگرام و گونجاو له‌گه‌ڵ واقیعی كوردستان.

9-ئازادی و مافی به‌شداری بدرێته‌ قوتابیان له‌ به‌شداری كردن له‌ هه‌ندێ بڕیار تایبه‌ت به‌ قوتابیان.

10-پێداچوونه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی به‌ یاسا و رێنمایی قوتابخانه‌ ناحكومییه‌كان بكرێت كۆنترۆل بكرێت و هه‌وڵ بدرێت چیتر نه‌كرێته‌وه‌ و بازرگانی به‌ خوێندن و فێركردن نه‌كرێ و ئه‌وانی تریش گه‌ر كوالیتیان به‌ پێی مه‌رج و بنه‌ماكان به‌رز نه‌بوو دابخرێن.

كوردستان تیڤی/ كامران

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.