Erbil 20°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 16:45

پۆلیسى سلێمانى : تەقەکەرانی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردوو دەستگیرکران

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%

هەردوو تۆمەتباری ڕوداوەكەی شەوی ڕابردووی شەقامی سالم لەلایەن هێزی تایبەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە دەستگیركران.

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو 2-9-2018 لەشەقامی سالم -سەھۆڵەكە- ئوتومبێلێك كە چەكداری تێدابوو لەگەڵ مەفرەزەیەكی پۆلیسی ھاتوچۆ بووە شەڕیان، دواتر ھێزە تایبەتەكەی سەر بەبەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بەھانایەنەوە چون و تۆمەتبارەكان ھەڵاتن.

پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەو گەمارۆدانی شوێنی تۆمەتباران ، لەئێستادا ھێزە تایبەتەكەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هەردوو تۆمەتبارەكەی دەستبەسەر كردووە .

 پۆلیسى سلێمانى  دڵنیای دەداتە ھاوڵاتیان كە بەردەوام مەفرەزەكان ئەركی خۆیان بەجێدەگەیەنن بۆ دابینكردنی ھێمنی و ئارامیی شارو ئەو كەسانەش روبەروی یاسا دەكەنەوە كە یاسا پێشێل دەكەن و ئارامیی شار دەشێوێنن.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.