له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤی نێردراوه ، یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م حاجیانی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه مه‌راسیمی حه‌جی ئیمساڵ (1439)یان ئه‌نجامداو گه‌ڕانه‌وه كوردستان، به‌پێویستی ده‌زانین به ناوی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان وێڕای ده‌ستخۆشیمان بۆ هه‌موو كاره جوانه‌كان و هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری به‌رده‌وامی نێوان حاجیانی كوردستان و مامۆستایانی ئایینی و كارگێڕانی كاروباری حه‌ج.
یه‌كێتیه‌كه ڕاشیده‌گه‌ێنێـت ، پیرۆزباییه‌كی گه‌رممان بۆ به‌خێرهاتنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م حاجیه‌كانمان تایبه‌ت زانایانی ئایینی كه وه‌ك ئه‌ندامانی لێژنه‌ی فه‌توای حه‌ج و موڕشیده ئایینیه‌كان به‌شداری ئه‌م سه‌فه‌ره ئیمانیه‌یان كردبوو. خوای گه‌وره له هه‌موو لایه‌كی قبول بكات و بیكاته مایه‌ی رووناكی دڵ بۆ ئه‌وان و ته‌واوی مسوڵمانان.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.