Erbil 20°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 16:45

بە ئامادە بوونی سەرۆک بارزانی کۆنگرەی هەشتەمی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بەڕێوەچوو

بە دروشمی(تواناسازی ئافرەت جڤاكی پێشكەوتوو)
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ دوو شەممە 3ـی9ـی2018 لە هەولێری پایتەخت، لە ژێرچاودێری و بە ئامادەبوونی سەرۆك مسعود بارزانی، كۆنگرەی هەشتەمی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان لەژێرناوی(نیشتمان) و بە دروشمی(تواناسازی ئافرەت جڤاكی پێشكەوتوو) بەڕێوەچوو.

پێش دەستپێكردنی كۆنگرە، سەرۆك بارزانی پێشانگایەكی فۆتۆگرافی و كاری دەستی و كوردەواری كردەوە، كە گوزارشت بوون لە كاروچالاكییەكانی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان.

دواتر دكتۆرە ڤیان سلێمان سكرتێری یەكێتی ئافرەتانی كوردستان بە ناوی رێكخراوەكەیان و ئەندامانی كۆنگرە، بەخێرهاتنی سەرۆك بارزانی كرد و ئاماژەی بە پاڵپشتی سەرۆك بارزانی بۆ كاری رێكخراوەیی و پرسەكانی ئافرەتان كرد و سوپاسی هەڵوێستەكانی سەرۆك بارزانی كرد و ئامانجی بەستنی كۆنگرە و خەباتی رێكخراوەیی لەپێناو دەستبەركردنی زیاتری مافەكانی ئافرەتانی كوردستان كرد. هەروەها ئاماژەی بەوە كرد، رێكخراوەكەیان پشتیوانێكی بەردەوامی هەوڵە نەتەوەیی و نیشتمانیەكانی سەرۆك بارزانی دەبێت.

ساسان عەونی بەرپرسی دەستەی رێكخراوە پیشەیی و جەماوەرییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە وتارێكیدا، ئاماژەی بەوەدا، بەستنی گۆنگرەی هەشتەمی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان دوا بەرنامەی چاكسازی و پێداچوونەوەی كاری رێكخراوەییە كە سەرۆك بارزانی لە چوارچێوەی گۆڕانكارییەكاندا بڕیاری لەسەرداوە.

1

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.