Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 18:59

هاتووچۆی هه‌ولێر ڕوونکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕووداوه‌که‌ى ڕێگای هه‌ولێر - که‌رکوک ده‌دات

سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ڕوویدا
کوردستان TV
100%

له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، فازڵ حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، كاتژمێر 9:30 سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 3 ى 9 ى 2018 ،  له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر - كه‌ركوك ترێله‌یه‌كی بارهه‌ڵگر به‌هۆی تیژرۆییه‌وه‌ كۆنترۆڵی له‌ده‌ستدا  له‌دوای ده‌رچوونی له‌شه‌قامه‌كه‌و داخلبوونی بۆناو  ناوه‌ندی شه‌قامه‌كه‌ ئینجا وه‌رگه‌را.


ناوبراو ڕاشیگه‌یاند له‌ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌ زامداربوو  زیانێكی زۆریش به‌ر بارهه‌ڵگره‌كه‌ كه‌وت 

هه‌وه‌ها وتیشى ئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ربوو زیاتر بۆكه‌وتنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كه‌ هیلاكی شۆفێره‌كه‌بوو كه‌وا پێ ده‌چوو بۆماوه‌یه‌یكی زۆر شۆفَیری كردبێت به‌بێ پشوودان 


له‌كۆتادا گوته‌بێژى هاتوچۆى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند ،  ڕێنمایی شۆفێرانی بارهه‌ڵگرمان ده‌كه‌ین كه‌وا هیچ كات بۆماوه‌ی درێژلێخوڕین نه‌كه‌ن ، له‌وكاتانه‌ی هه‌ست به‌هیلاكی ده‌كه‌ن بارهه‌ڵگره‌كانیان له‌شوێنێك ڕابگرن سه‌رخه‌وێك بشكێنن ئینجا دووباره‌ ده‌ست بكه‌نه‌وه‌ به‌لێخوڕین

1111


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.