Erbil 39°C چوارشەممە 17 تەمووز 19:07

کاره‌با : ئه‌و به‌شداربووانه‌ى ده‌ستکاری پێوه‌ری کاره‌بایان کردووه‌ سزای دارایی و ڕووبه‌رووی لێپرسینه‌وه‌ ده‌بنه‌وه‌

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%


له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌بای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئاگاداری گشت هاوبه‌شانى كاره‌باى بازرگانى و پیشه‌سازیی و ماڵان ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ لیژنه‌كانی سه‌رپێچی و به‌دواداچوون له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى، هه‌ڵمه‌تێكی فراوان و ورد له‌ناوشارو ده‌ره‌وه‌ی شار و شارۆچكه‌كان ئه‌نجامده‌دات، به‌مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌و ئاشكراكردنى حاڵه‌ته‌كانى ده‌ستكاریكردنى پێوه‌ره‌كانى كاره‌با و سزادانى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ئه‌و كاره‌ نایاساییه‌یان كردوه‌.

كاره‌با ڕاشیده‌گه‌ێنێت ئه‌و كه‌سانه‌ ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ده‌ستكاری پێوه‌ری كاره‌بایان كردووه‌، به‌ په‌له‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئاگاداربكه‌نه‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر لیژنه‌كان ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ بگرێت، جگه‌ له‌سزا دارایی، تقدیر صرفیاتی ساڵانی رابردوویان بۆ ده‌كرێت و رێكارى توندى یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.