Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 18:46

به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆک بارزانى کۆنگره‌ى هه‌شته‌می یه‌کێتى ئافره‌تانى کوردستان ده‌ستى پێکرد

سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مڕۆ
کوردستان TV
100%


سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 3 ى 9 ى 2018 ،  به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى له‌هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا  هه‌شته‌یه‌مین كۆنگره‌ى یه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستان له‌ژێر ناوی  ناوی نیشتیمان بە دروشمی تواناسازی ئافرەت جڤاکی پێشکەوتوو ده‌ستى پێكرد .


كۆنگره‌ى هه‌شته‌مینى یه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستان بۆ ماوه‌ى 2 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت ، به‌ر له‌ده‌ست پێكى به‌ڕێوه‌چوونى مه‌راسیمى كۆنگره‌ سه‌رۆك بارزانى به‌شداری  له‌و پێشانگایه‌دا كرد كه‌ تایبه‌ت بوو  به‌مێژووی خه‌باتى ئافره‌تانى كوردستان .

له‌ماوه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى ڕۆژانى كۆنگره‌دا  ستافى نوێى  ئه‌نجومه‌نى یه‌كێتى ئافره‌تان و سكرتێر بۆ یه‌كێتیه‌كه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێت .

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.