به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆككۆمارى فه‌ره‌نسا بڕواى وایه یه‌كێتى ئه‌وروپا پێویسته نزیكبوونه‌وه‌یه‌كى نوێی ئاسایش له‌گه‌ڵ وڵاتى رووسیا دروست بكات.
ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆككومارى فه‌ره‌نسا له چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى (SVT) سویدى، رایگه‌یاند: گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڤلادمیر پوتین سه‌رۆكى رووسیا پێویسته و زۆریش ڕێز له پوتین ده‌گرم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باسى ئه‌وه‌ى كرد كه سه‌رۆكى رووسیا خه‌ون به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌بێنێت.
ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆككومارى فه‌ره‌نسا له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا بۆ كه‌ناڵى (SVT) ده‌رباره‌ى به‌هاى ئه‌وروپا و جیاوازى له نێوان فه‌ره‌نسا ڕووسیا وتى " من ڕێز له فلادمیر پوتین ده‌گرم و یه‌كێكم له‌وانه‌ى كه باوه‌ڕم وایه ئێمه پێویستمان به دابین كردنى رێگاى نوێ هه‌یه بۆ دروستكردنى ئاسایش له‌گه‌ڵ وڵاتى رووسیا و ئێمه پێویستمان به گفتوگۆیه له‌گه‌ڵ رووسیا، به‌ڵام خه‌ونى پوتین ئه‌وه‌یه یه‌كێتى ئه‌وروپا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه".
ماكرۆن هه‌روه‌ها وڵاته‌كه‌ى خۆى له‌سه‌ر رووسیا دانا به‌گوێره‌ى ڕێز و مافى مروڤ و دیموكراسى، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا وتى" من به‌به‌رده‌وامى په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ پوتین هه‌یه و ڕێزى ده‌گرم، به‌ڵام رووسیا نموونه‌یه‌ك نییه له ڕوانینى مافى مرۆڤ".
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان رووسیا و فه‌ره‌نسا ئاڵۆزى تێكه‌وت له‌سه‌ر قه‌یرانى ئۆكرانیا، سه‌رۆكى هه‌ردوو وڵات په‌یوه‌ندى هاوكاری له نێوان یه‌كتریان هێشتووه‌ته‌وه، بۆ نموونه ماكرۆن له كۆڕبه‌ندى ئابوورى نێوده‌وڵه‌تى ساڵى 2018 له سانت پیترسبێرگ، جه‌ختی له‌وه‌كردبوو كه ئه‌و حه‌زی به گفتوگۆى ستراتیجییه له نێوان هه‌ردوو وڵات بۆ ده‌ستكه‌وتى نوێ له بوارى ئابوورى، كۆمه‌ڵایه‌تى و به‌رگرى.
جێى ئاماژه‌یه ئیمانۆیل ماكرۆن سه‌رۆككۆمارى فه‌ره‌نسا له كۆتایى مانگى ئاب هۆشدارى دا كه چیتر ئه‌وروپا ناتوانێت پشت به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ببه‌ستێت بۆ به‌رگریى سه‌ربازى له خۆى، هه‌روه‌ها بانگه‌وازى كرد بۆ په‌له‌كردن له سیاسه‌تێكى ئاسایشى ئه‌وروپى نوێ بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى ململانێى نه‌ته‌وایه‌تى و توندڕه‌وى زیاتر.
ماكرۆن به‌ڵێنى ئه‌وه‌شى دابوو پێشنیارى نوێ دابنى بۆ یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى سیاسه‌تى به‌رگرى به‌هێز بكات و گفتوگۆش له‌گه‌ڵ وڵاتى رووسیا بكه‌ن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى ئاسایشیان كه پرسێكى گرنگه بۆ وڵاتانى به‌شى رۆژهه‌ڵاتى ئه‌وروپا.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.