لەڕوداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای کەلار سلێمانی بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل کەسێک گیانی لەدەست دا سێ کەسیش بریندار بوون .
لهڕاگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه، بهڕێوهبهرایهتى هاتوچۆی گهرمیان ڕایدهگهێنێت: ئێوارهى ڕۆژی یەک شەممە لەسەر ڕێگای کەلار سلێمانی نزیک "ئاوەخێری" بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەجۆری سەنترا و شۆفلێت تایبەت، کەسێک گیانی لەدەست داو و سێ کەسیتریش برینداربوون، ئۆتۆمبێلی سەنتراکە شۆفێرەکەو دوسەرنشینی تێدابوە، سەرنشینیێکی گیانی لەدەست داوە لەگەل بریندار بونی شۆفێرەکەو سەرنشینەکەی تری.
هەروەها ئۆتۆمبێلی بەرامبەر تەنها شۆفێرەکەی تێدابووە و بریندار بووە، ئەوهاوڵاتیەی گیانی لەدەست داوە عەرەبە و دانیشتوی شاری کەلارە .
هاتووچۆ ڕاشیدهگهێنێت: ڕوداوەکە لەکاتێکدا ڕوویداوە کە ئۆتۆمبێلی جۆری سەنترا بەئاراستەی کەلاردا هاتوەو ئۆتۆمبێلی شۆڤلێت بەئاراستەی سلێمانیدا ڕۆشتوە لەنزیک " ئاوەخێری" پێکیانداداوە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.