Erbil 11°C شەممە 21 کانونی یەکەم 17:28

له‌په‌رله‌مانى کوردستان وۆرکشۆپی هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆربه‌ڕێوه‌چوو

به‌ئاماده‌بوونى لیژنه‌كانى (كاروبارى یاسایی، پێشمه‌رگه‌، ناوخۆ و مافی مرۆڤ)
کوردستان TV
100%


 به‌هه‌ماهه‌نگیى سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان و رێكخراوی هارتلاند ئه‌لاینسی نێوده‌وڵه‌تى، وۆركشۆپی هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تۆقاندن- تیرۆر- له‌ هه‌رێمى كوردستان، به‌ئاماده‌بوونى لیژنه‌كانى (كاروبارى یاسایی، پێشمه‌رگه‌، ناوخۆ و مافی مرۆڤ) و ژماره‌یه‌ك له‌ یاساناسان  به‌ڕێوه‌چوو.
له‌ده‌ستپێكدا فوئاد ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان جگه‌ له‌ به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووان، كورته‌باسێكی له‌سه‌ر شێوازی كاركردنیان له‌گه‌ڵ رێكخراوى هارتلاند ئه‌لاینسی نێوده‌وڵه‌تى سه‌باره‌ت به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر پێشكه‌شكرد.
پاشان له‌لایه‌ن د.ڤاڵا فه‌رید، سه‌رۆكى لیژنه‌ى كاروبارى یاسایی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، باس له‌سه‌ر راسپارده‌كانى یۆنامی سه‌باره‌ت به‌ یاساكه‌ و گرنگیی هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساكه‌ی كراو به‌پێویستیشی زانی  به‌شێوه‌یه‌كى فراوانتر پێناسه‌ى تیرۆر بكرێته‌وه‌ .

له‌ به‌شیكى دیكه‌ى وۆركشۆپه‌كه‌دا صلاح صدیق، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ى عێراق له‌ رێكخراوی هارتلاند ئه‌لاینسی نێوده‌وڵه‌تى، پوخته‌یه‌كى له‌باره‌ی رێكخراوه‌كه‌یان و پڕۆژه‌ی گێڕانه‌وه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ له‌ دوای داعش و به‌هێزكردنی حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نى پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرد.
پاشان له‌لایه‌ن د.سه‌ردار عه‌لی عه‌زیز، دادوه‌ر له‌ دادگای سلێمانى راسپارده‌و پێشنیازی تایبه‌ت خرانه‌ روو سه‌باره‌ت به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای ژماره‌ 3ی ساڵی 2006 یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تۆقاندن – تیرۆر – له‌ هه‌رێمى كوردستانن به‌سودوه‌رگرتن له‌ پره‌نسیپه‌كانى رێكخراوى هارتڵاند و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.

له‌كۆتایی وۆركشۆپه‌كه‌دا ده‌رگای گفتوگۆ به‌ڕووی ئاماده‌بوواندا كرایه‌وه‌و هه‌ریه‌ك له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ناوه‌ڕۆك و ئامانجه‌كانى  وۆركشۆپه‌كه‌یان فراوانتر و ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد.  


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.