به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگهێندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ڕی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان كه‌وتووه ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و له‌شه‌قامی سالم -سه‌هۆڵه‌كه- ئوتومبێلێك كه كۆمه‌ڵێك چه‌كداری تێدابووه له‌گه‌ڵ مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسی هاتوچۆ بۆته شه‌ڕیان، دواتر هێزه تایبه‌ته‌كه‌ی سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی بههانایهنهوه چون و دواتر تۆمه‌تباره‌كان هه‌ڵاتن.
ڕاشیگه‌یاند: هێزه تایبه‌ته‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانی و پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان و پۆلیسی فریاكه‌وتن به‌دوای تۆمهتبارهكانهوهن و شوێنی نیشته‌جێبونیان گه‌مارۆ داون و ده‌بێت خۆیان راده‌ست بكه‌ن.
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه: جگه له‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانی له‌روداوه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و نه‌كه‌وته‌وه، له‌هه‌مانكاتدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلسی پارێزگای سلێمانی دڵنیای ده‌داته هاوڵاتیان كه به‌رده‌وام مه‌فره‌زه‌كانیان ئه‌ركی خۆیان به‌جێده‌گه‌یه‌نن بۆ دابینكردنی هێمنی و ئارامیی شار‌و ئه‌و كه‌سانه‌ش روبه‌روی یاسا ده‌كه‌نه‌وه كه یاسا پێشێل ده‌كه‌ن و ئارامیی شار ده‌شێوێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.