Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 00:21

هێمن هەورامی: دانانی ئالای کوردستان بۆ هەر کوردێک جێگای سەربەرزی و شانازیەکی زۆرە

وەڵامی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەداتەوە
کوردستان TV
#7
100%

لە چەند رۆژی رابردوو و لەبەردەم پەرلەمانی ولاتەکەی ، وەزیری دەرەوەی ئیران ، محمد جەواد زەریف ، لە بارەی ئالاێ کوردستانەوە ، چەند بابەتیکی تیکەلکرد . زۆرجار خەلکی ناشارەزا و بەرچاو تەسک و کینە لە دل ، لیدوان و دەربرینی بێ سەروبەر دەدەن و کەس لێیان ناگرێت.
بەلام ئەوەی مایەی تێڕامان و سەرسوڕمانە و باوەڕمان نەدەکرد ، وەزیری دەرەوەی ئێران ، کە بە کەسێکی دیپلۆمات و ئەکادیمی و بەڕێز ناسراوە، ئەو جۆرە لێدوان و قسانەی لێ ببیستین.
دانانی ئالای کوردستان بۆ هەر کوردێک ، جێگای سەربەرزی و شانازیەکی زۆرە. لە بارەی ئەوەی سەری بۆ ئالای کوردستان دانەنەواندووە لە مەراسیمی هێنانەوەی تەرمی خوالێخۆشبوو مام جەلال ، پێش هەموو شتیک دەبووا وەزیری دەرەوەی ئیران بیزانیبا، هەموو وردەکاریەکانی مەراسیمی هێنانەوەی تەرمی مام جەلال ، بنەمالەکەی لێی بەرپرس و ئاگادار بوون نەک سەرۆک بارزانی.
لە بارەی ریفراندۆمەوە، ئەوە مافێکی سروشتی هەموو گەلێکە لە چوارچێوەی بریاردان لە مافی چارەنووس بە شێوەیەکی ئاشتیانەو دیموکراسیانەو کارێکی دروست و رەوای گەلی کوردستان بووە. ئەگەر هەڵە بوایە ، گەلی کوردستان بە ٩٣% دەنگی بە بەلێ بۆ سەربەخۆیی نەدەدا. ئەوەی هەڵە بوو ، دژایەتی ئەو پرۆسە ئاشتیخواز و دیموکراسیانەی گەلی کوردستان بوو.

هەرچۆنێک بیت ، ساڵێک بەسەر ریفراندۆمدا تێپەڕیوەو پێمان سەیرە لەم کاتەدا، وەزیری دەرەوەی ئیران بە بیری دێتەوە. وروژاندنی ئەم بابەتە لەم کاتەدا و بەم شیوەیە و دەربرینی هەلویستی نارەوای وەها بەرامبەر بە خەلکی کوردستان، بە دلنیایەوە کێشە ناوخۆییەکانی ئیران چارەسەر ناکات و لەو باوەڕە نەبووین گوێبیستی ئەو جۆرە لێدوان و دەربرینانە بین لە بەڕێزیان.

هێمن هەورامی، ئەندامی سەرکردایەتی (پ.د.ک)
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.