كهمێك لهمهوبهر شهڕه تهقه له شهقامی سالمی شاری سلێمانی روویدا و هێزێکی زۆری ئەمنی بڵاوەی پێکرا.
پهیامنێری كوردستان تیڤی رایگهیاند کەمێک پێش ئێستا ڕووداوێکی تەقەکردن لە شەقامی سالم لە شاری سلێمانی ڕوویداوە و بەڵام لە ئێستادا شەقامەکە ئارامە.
وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی راگەیاند: ئەمشەو ئۆتۆمبێلێك كە كەسێكی ناسراو بووە لە نزیك هۆتێل سلێمانی پاڵاس لە هێمای هاتوچۆی داوە و سەرپێچی كردووە، كارمەندی هاتوچۆ بۆی دەستگیر نەكراوە، بۆیە داوای لە مەفرەزەی خۆمان كردووە لە ناوچەی سەهۆڵەكە دەستگیری بكەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە ئەو كەسە لە ناوچەی سەهۆڵەكە راگیراوە تا دەستگیر بكرێت، بەڵام ئەو كەسە تەقەی بە ئاسماندا كردووە و هەڵاتووە، بەڵام كەس بریندار نەبووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.