Erbil 9°C دووشەممە 30 کانونی یەکەم 18:52

ڕێباز حه‌ملان: کار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌که‌ین له‌ساڵی نوێدا پاشه‌که‌وتی موچه‌ نه‌هێڵین

به‌غدا به‌ڵێنیداوه‌ پاره‌ی زیاتر بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت
کوردستان TV
#7
100%


وه‌زیری دارایی‌ و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن بۆ ساڵی 2019 پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان لابه‌رین.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ڕێباز حه‌ملا وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ئه‌وان کار لەسەر زیادکردنی داهاته‌كانی ناوخۆ و نه‌وت ده‌كه‌ن، بۆ ئەوەی بتوانن لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێ پاشکەوتی مووچە نەهێڵن.

وه‌زیری دارایی هه‌رێم باسی له‌وه‌شكرد، ئێستا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵی 2019ی هه‌رێمی كوردستانن.

له‌باره‌ی ناردنی پاره‌ له‌به‌غداوه‌ بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ڕێباز حه‌ملان ئاشكرایكرد، به‌غدا به‌ڵێنیداوه‌ پاره‌ی زیاتر بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.