Erbil 15°C شەممە 11 کانوونی دووەم 14:55

زیادبونی خۆشه‌ویستی نێوان 2 هاوسه‌ر

پەیوەندی خۆشەویستی و هاوسەرگیری بەشێكە لە ژیان
کوردستان TV
100%


له‌ سه‌ره‌تای ژیانی هاوسه‌رێتیدا زۆربه‌ی هاوسه‌ره‌كان " ژن و مێرد " ه‌كان خۆشه‌ویستییه‌كی به‌هێز و گه‌وره‌ له‌ نێوانیاندا به‌دی ده‌كرێت ، به‌ لام به‌ تێپه‌ربونی كات ئه‌م خۆشه‌ویستییه‌ هێواش هێواش كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و به‌ره‌و كاڵبونه‌وه‌ ده‌چێت ، كه‌ هه‌ندێك جار ئه‌م دۆخه‌ زیان به‌ په‌یوه‌ندی نێوانیان ده‌گه‌یه‌نێت ، وا ده‌كات هاوسه‌ره‌كان بیر له‌ ئه‌نجامدانی كاری هه‌له‌ بكه‌نه‌وه‌ .

بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ژن و مێرد ساڵ به‌ ساڵ جوانتر و پتوتر بێت و خۆشه‌ویستی نێوانیان وه‌ك سه‌ره‌تای هاوسه‌رگیریان بمێنێته‌وه‌ ،پێویسته‌ ژنان زیره‌ك بن ئه‌ویش  به‌ ئه‌نجامدانی چه‌ند كردارێك و هه‌نگاوێكی ساده‌ كه‌ بریتین له‌ ، ئەو كەسە بە كە بتوانێ متمانەت پێبكات ، بۆ بەستنی پەیوەندییەكی بەهێز دەبێت وایلێبكەیت هەست بكات دەتوانێت هەموو شتێكت پێ بڵێت . 

خاڵێكی دیكه‌  ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ دڵنیابین له‌وه‌ی كه‌ هه‌میشه‌ هاوران ، ئەمە گرنگترین هۆكارە وابكات خۆشەویستی بەردەوام بێت و پەیوەندییەكە بۆ ماوەیەكی درێژ بمێنێتەوە ، هه‌روه‌ها دڵنیابە لەوەی هەمان زمانی خۆشەویستی قسە دەكەیت: كلیلی تێگەیشتن ئەوەیە خۆشەویستی بەهەمان ئەو شێوازە وەربگریت كە ئارەزووی دەكەیت پیشانی بدەیت .

كارێكی دیكه‌ كه‌ پێویست ژنان بۆ هاوسه‌ره‌كانیان ئه‌نجامی بده‌ن بریتییه‌ له‌ هه‌بونی ژیانی خۆت له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ، گەورەترین ڕاستی دەربارەی پەیوەندییەكان ئەوەیە ناتوانێت هەموو شێك بێت، پەیوەندی خۆشەویستی و هاوسەرگیری بەشێكە لە ژیان نەك هەموو ژیان، تۆش دەبێت ژیانێكی خۆتت هەبێت لەڕووی كۆمەڵایەتی و پیشەییەوە .

كۆتا خاڵ بریتییه‌ له‌ گونجاندنی ئاستی پابه‌نبونی له‌گه‌ل خۆت ، هەمیشە ڕامەكە بەدوای هاوسەرەكەتدا، نابێت لەناكاودا هەوڵبدەیت لە گشت لایەنێكەوە هاوسەرەكەت زۆر جددی بێت لەگەڵتدا.
 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.