Erbil 11°C شەممە 11 کانوونی دووەم 15:08

روه‌یدا له‌ رێگه‌ی هونه‌ره‌که‌یه‌وه‌ خزمه‌ت به‌ ژنانی کورد ده‌کات

به‌شداری چوار پێشانگای هاوبه‌شی كردووه‌
کوردستان TV
100%


شێوه‌كاری شاری دهۆك " روه‌یدا حوسێنی " له‌ رێگه‌ی هونه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ خزمه‌ت به‌ ژنانی كورد ده‌كات و مه‌ینه‌تییه‌كانیان به‌ گوێی جیهان ده‌چرپێنێت ، به‌ تابلۆكانی ده‌ستدرێژی سه‌ر ژنانی ئێزیدی ده‌خاته‌ روو .

روه‌یدا له‌ دوای ته‌واوكردنی په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كانی دهۆك له‌ ساڵی 2016  به‌ چه‌ند شێوازێكی جیاواز كاره‌ هونه‌رییه‌كانی ئه‌نجام داوه‌ و زۆربه‌شیان كاری هونه‌ری كورده‌واری بوون ، ئه‌و كاته‌ی له‌ قۆناغی په‌یمانگاش بوو نزیكه‌ی 100 كاری هونه‌ری كردووه‌ و زۆربه‌یان كۆپی كاری هونه‌رمه‌ندانی جیهانی بوون، یه‌كێك له‌و كارانه‌ هی هونه‌رمه‌ندی مه‌زن (پیته‌ر پول ڕۆبنز) بووه‌ .

 زۆربه‌ی كاره‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ گوزارشت له‌ كاره‌ساته‌كانی ئه‌مدواییه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ ده‌ستی داعش ڕوویان دا، بۆیه‌ به‌شێكی زۆری تابلۆكانی ته‌رخان كردووه‌ بۆ كێشانی وێنه‌ی ژنانی ئێزیدی، به‌و مه‌به‌سته‌ی بتوانێت ئه‌و سته‌مانه‌ پیشانی دنیا بدات .

روه‌یدا ئاشكرایده‌كات ، تا ئێستا هیچ پێشانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ شێوه‌كاری نییه‌، به‌ڵام به‌شداری چوار پێشانگه‌ی هاوبه‌شی كردووه‌ و به‌منزیكانه‌یش هه‌وڵ ده‌دات پێشانگه‌ی تایبه‌ت بكاته‌وه‌ و كار و چالاكی هونه‌ریی جیاواز تر و زیاتر ئه‌نجام بدات .

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.