Erbil 15°C دووشەممە 17 حوزەیران 11:43

عەبادی داواکارییەکانی کورد  بە ڕەوا دەزانێت 

عەبادی: ئەو داواكارییانە دەكەونە دوای پێكهێنانی حكومەت
کوردستان TV
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرای ده‌كات بەشێك لە داواكارییەكانی كورد و سونه‌  بە رەوا دەزانێت و ئەو داواكارییانە دەكەونە دوای پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق و ئامادەن گفتوگۆ لەسەر بابه‌تى ئیدارەدان و ئەمنیەت و دۆسیەی نەوت بكەن.

حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند"   هەندێك لە داواكارییەكانی كوردو سوننە، قابیلی قبوڵن و كوردیش مافی خۆیەتی داواكاریی هه‌بێت، بەڵام ئەو داواكارییانە، دەكەوێتە دوای پێكهێنانی حكومەتی نوێى عێراق. 

عه‌بادى وتیشى" ئێمه‌ ئامادەین له‌گه‌ل لایه‌نه‌كان گفتوگۆ لەسەر بابه‌تى ئیدارەدان و ئەمنییەت و نەوت بکەین.

هەروەها لەبارەی كەركوكیشەوە ، عه‌بادى وتی" بەهیچ شێوەیەك باسی ئەوەم نەكردووە كە گفتوگۆ لەسەر كەركووك ناكەین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.