Erbil 13°C شەممە 21 کانونی یەکەم 14:35

له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا سیسته‌می زانکۆلاین ده‌که‌وێته‌ کار

وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵاو توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ چه‌ند رێنمایه‌ك ئاشكراده‌كات
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵاو توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا سیستمه‌كانی وه‌رگرتنی خوێندكاران له‌زانكۆكان ده‌كه‌ونه‌‌كار، هاوكات ووته‌بێژی  ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش زانیاری‌ زیاتر ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌ینێت، ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ له‌ ڕێگه‌ی هه‌مان وێبسایت داواكاری به‌سیستمه‌كانی (زانكۆلاین، ڕاسته‌وخۆ به‌كریدیت، پارالێل و ئێواران) بۆ وه‌رگرتن له‌ زانكۆكان پێشكه‌ش بكه‌ن .

عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی (ناوی به‌كارهێنه‌ر، وشه‌ی تێپه‌ڕ) له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌مانه‌وه‌ ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكانی (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك ، هه‌ڵه‌بجه‌) و، ئیداره‌ی (گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین)  كرا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕێگه‌ی ئاماده‌ییه‌كانیانه‌وه‌ به‌سه‌ر ده‌رچوانی پۆلی (12)ی ئاماده‌یی دابه‌شبكرێت، كاركردنیش له‌ سیستمه‌كانی وه‌رگرتن به‌رده‌وامی هه‌بوو.

عه‌باس ئه‌كره‌م ڕاشیگه‌یاند: له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو، كه‌ ده‌كاته‌ رێكه‌وتی (4/9/2018) له‌ سه‌عات (8)ی سه‌رله‌به‌یانی وێبسایتی  ده‌رچوانی خولی یه‌كه‌م و دووه‌م دوانزه‌ی ئاماده‌یی كارا ده‌كرێت، به‌وه‌ش ده‌رچوانی پۆلی (12)ی ئاماده‌یی ده‌توانن فۆرمی وه‌رگرتن له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان پڕبكه‌نه‌وه‌ ‌و پێشكه‌شی بكه‌ن.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌وه‌شی ڕایگه‌یاند: ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ له‌ ڕێگه‌ی هه‌مان وێبسایت داواكاری به‌سیستمه‌كانی (زانكۆلاین، ڕاسته‌وخۆ به‌كریدیت، پارالێل و ئێواران) بۆ وه‌رگرتن له‌ زانكۆكان پێشكه‌ش بكه‌ن.

ڕونیشیكرده‌وه‌، ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ تا سه‌عات (12)ی شه‌وی رێكه‌وتی (14/9/2018) ده‌رفه‌تیان له‌ پێشه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن له‌ زانكۆكانی كوردستان، هه‌روه‌ك جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ ده‌رچوان ده‌بێ به‌به‌كارهێنانی هه‌مان ناوی به‌كارهێنه‌رو وشه‌ی تێپه‌ڕ (یوزه‌یه‌ر نه‌یم و پاسۆرد) كه‌ پێشتر له‌ قوتابخانه‌كانیان وه‌ریانگرتۆته‌وه‌ ده‌توانن فۆرمی وه‌رگرتن پڕبكه‌نه‌وه‌.

له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌شیدا، عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاشكرایكرد: بۆ به‌رچاوڕونی زیاتر خوێندكاران و ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ و ئاشنابونیان به‌سیستمه‌كانی وه‌رگرتن (زانكۆلاین، ڕاسته‌وخۆ به‌كریدیت، پارالێل، ئێواران و خوێندنی تایبه‌ت) سه‌عات (10) سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پێنچ شه‌ممه‌، ڕێكه‌وتی (6/9/2018) له‌ هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا له‌شاری هه‌ولێر سمینارێكی گه‌وره‌ به‌ناونیشانی (شاڕێی گه‌یشتن به‌زانكۆ) بۆ ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی به‌ڕێوه‌ده‌بات و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی باڵای وه‌رگرتن ڕونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن به‌سیستمه‌ جیاوازه‌كان پێشكه‌ش به‌خوێندكاران ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش ده‌ره‌فه‌تێكی گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكاران به‌ر له‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن پێشكه‌ش بكه‌ن و ئاگاداری ورده‌كارییه‌كانی سیستمه‌كه‌ بن، ئه‌وه‌شی ڕونكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ده‌توانن به‌شداری له‌و سمیناره‌دا بكه‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.