ماوه‌یه‌كه به تایبه‌ت له دوای قه‌یرانی ئابووری ئێران و دابه‌زینی نرخی تومه‌نی ئێرانی، بازرگانی كردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر ڕووی له زیادبوون كردووه.
به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی جیاوازتر له پێشتر ئێستا بازرگانییه‌كه له ڕێگای قاچاغی وشكانییه‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ شێوازی ئاویی و بازرگانان له ڕێگه‌ی ده‌ریاچه‌ی دووكانه‌وه مادده‌كانیان ساغ ده‌كه‌نه‌وه ،كه ئه‌مه‌ش هه‌م تێچووی كه‌متره وه هه‌م مه‌ترسی كه‌متره.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان چه‌ند شایه‌تحاڵێكی دواند كه باس له به‌رفراوانی ئه‌و بازرگانییه ده‌كه‌ن له ڕێگه‌ی ده‌ریاچه‌كه‌وه.
(ر، ح، خ) كه پیشه‌ی ماسیگره‌و و به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ڕاوه‌ماسی ده‌كات له و ده‌ریاچه‌یه به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ماوه‌یه‌كه بازرگانه‌كان فێر بوون كه به به‌له‌م مادده‌كانیان بگوازنه‌وه و من لێره ده‌یانبینم و ده‌شزانم كێن و چین، گوتیشی شه‌و هه‌یه 10 به‌له‌م زیاتر ده‌گه‌نه ده‌ربه‌ندی ڕانییه و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و خره‌جوێی و تا نزیك ئاوی خاس ده‌ڕۆن و له وێشه‌وه چه‌ند كیلۆمه‌ترێك ده‌مێنێت تا مادده‌كان ڕه‌وانه‌ی ئه‌و دیو بكه‌ن.
گوتیشی: بازرگانه ئێرانییه‌كان له كه‌ناری ئاوه‌كه ده‌وه‌ستن و چاوه‌ڕێی بازرگانه كورده‌كان ده‌كه‌ن بۆ گۆڕینه‌وه‌ی مادده‌كان به پاره‌و پێدانی مادده‌ی تر به بازرگانه كورده‌كان.
هاوڵاتییه‌كی تر كه به هه‌مان شێوه ماسیگره به ناوی (ت،م،ر) ڕایگه‌یاند: پێده‌چێت ده‌ستێكی باڵا له پشت ئه‌و بازرگانی كردنه‌وه بێت ،چونكه به بێ ترس هاتووچۆ ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشی ڕاپه‌ڕین كه به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی پۆلیس و ئاسایش زۆر به‌وردی چاودێرى بازگه‌كان ده‌كه‌ن ئاگاداری ئه‌و بازرگانی كردنه‌نین .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.