به وته‌ی سه‌رۆكی ده‌زگای دژه سیخوڕیی ئه‌مریكا، چین له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی " لینكدئین "ـه‌وه كار ده‌كات بۆ به‌كرێ گرتنی سیخوڕ و ئه‌و سیخوڕانه‌ش له دژی ئه‌مریكا به‌كار ده‌هێنێت.
رۆژی هه‌ینی ولیام ئێڤانینا سه‌رۆكی ده‌زگای دژه سیخوڕیی ئه‌مریكا له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی رۆیته‌رز باسی له‌وه كرد كه ده‌زگا سیخوڕییه‌كانی چین به درووستكردنی ئه‌كاونتی ساخته له‌سه‌ر توڕی "Linkedin "، له هه‌وڵدان تا ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی ئه‌مریكا له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان به‌كاربهێنن كه نهێنییه‌كانی حكومه‌تیی و ئابووریی یان پیشه‌سازییان له‌به‌رده‌سته، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی به سیخوڕ كردنی ئه‌وان.
لینكدئین كه تۆڕێكی سه‌ر به مایكرۆسۆفته، به‌تایبه‌تیی بۆ كاروباری بازرگانیی و درووستكردنی په‌یوه‌ندیی له نێوان كه‌سانی پسپوڕ و شاره‌زا له هه‌موو بواره‌كاندا به‌كاردێت. ئه‌م توڕه له 200 وڵات‌دا كاری پێده‌كرێت و 575 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری هه‌یه كه 150 ملیۆن كه‌سیان هاوڵاتیی ئه‌مریكین.
به وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریكا بواره‌كانی كۆمپیۆته‌ر و وزه‌ی ئه‌تۆم و ته‌ندرووستیی و ته‌كنه‌لۆژیای نانۆ ئه‌و بوارانه‌ن كه ده‌زگا سیخوڕییه‌كانی چین حه‌ز ده‌كه‌ن زانیاری‌یان له‌سه‌ر به‌ده‌ست بهێنن.
هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 8 مانگ به‌ر له ئێستا به‌رپرسانی ئه‌ڵمانیا هۆشدارییان دابوو به هاوڵاتییانی خۆیان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه چین له رێگه‌ی " لینكدئین"ـه‌وه له هه‌وڵدایه زانیاریی كۆبكاته‌وه.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.