Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 09:04

له‌سلێمانى 21 تۆمەتبار دەستگیرکران

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%


هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان 21 تۆمەتبار دەستگیر دەكەن كە هەستاون بەدزی جۆراوجۆر و سەرجەمیشیان دانیشتوی دەرەوەی سنوری پارێزگای سلێمانین .

هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان 7 ژن دەستگیر دەكەن كە چواریان لەسەر سواڵكردن دەستگیركراون و سیانەكەی تریشیان لەسەر بردنی جانتای ئافرەتان .

سەرجەمیشیان بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەكانی 446 و 390 لە یاسای سزادانی عێراقی بەندن .

هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان 14 تۆمەتباری تر دەستگیر دەكەن كە هەستاون بەدزی جۆراوجۆر لەناو بازاڕەكانی شاری سلێمانی، تۆمەتباران بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی بەندن .

شوان عزيز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.